وەقفی یەتیمەکان لە میسڕ گۆشتی قوربانی بە سەر خانەوادەکانی غەززەیی دابەش دەکات
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان لە ئەنجامی چالاکییەکانی بۆ جەژنی قوربان لە وڵاتی میسڕ هاوکاری گۆشتی قوربانی بە سەر خانەوادەکانی غەززەیی دابەش کرد.
وەقفی خێرخوازی یەتیمەکان بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات. وەقفەکە بە هەمان شێوەیەی پێش تۆفانی ئەقسا هاوکاری بە سەر گەلی غەززە دابەش دەکرد لە دوای ئۆپڕاسیۆنەکەش بەردەوام بوو لە چالاکییەکانی لە ناوچەکە.
لەگەڵ تەواوی ڕێگرییەکانی رژێمی داگیرکەر وەقفەکە هەوڵ دەدات هاوکاری بە سەر گەلی غەززە دابەش بکات و تەواوی دەرفەتەکانی جێبەجێ دەکات بۆ گەیاندنی هاوکاری بە گەلی مەزلوومی غەززە.
وەقفەکە بە وەکالەتی خێرخوازەکان لە میسڕ قوربانی سەربڕی و هەوڵ دەدات گۆشتەکە بگوازێتەوە بۆ غەززە و بە سەر گەلی مەزلوومی غەززە دابەشی بکات. بەشێک لە گۆشتەکە بە سەر ئەو غەززەیانە دابەش کرا کە بەهۆی گەماڕۆی رژێمی داگیرکەر ناتوانن بچنە غەززە و لە میسڕ نیشتەجێ بوونەتە.
وەقفەکە سوپاسگوزاری لە خێرخوازەکان کرد کە پشتیوانی لە وەقفەکە دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن هاوکاری بە سەر مەزلوومەکان دابەش بکەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس جەختی کردەوە کە پێشهاتەکانی ئێستای کەناری ڕۆژئاوا لە ڕووی ئاستی مەترسی و دەرەنجامەکانەوە هیچی کەمتر نییە لەوەی لە کەرتی غەززە روودەدات.
لەگەڵ بەردەوامی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران، ئێران و عومان پێکهێنانی تیمێکی هاوبەشیان بۆ بەڕێوەبردنی ئایندەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند.
ئێران ئیدیعاکانی ئەمریکای سەبارەت بە بەشداری دانوستانی ئەتۆمی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند کە توانای بەرگری وڵاتەکەی بۆ گفتوگۆ نییە.
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە کاتێکدا کە هەوڵەکانی ئاشتی بەردەوامە، گەیشتە پاکستان.