کەسێکی بێلاڕووسی وەک سەرۆکی مۆسادی سەهیۆنی دەستنیشان کرا
ڕۆمان گۆفمان، سەهیۆنی لەدایکبووی بیلاڕوس، وەک بەرپرسی نوێی مۆساد، دەزگای هەواڵگری دەرەکی رژێمی داگیرکەر دەستنیشان کرا.
دیمیتری گێندێلمان، ڕاوێژکاری نووسینگەی بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی، "دانانی مەیجر جەنەڕاڵ ڕۆمان گۆفمان وەک بەرپرسی دەزگای هەواڵگری دەرەوەی مۆساد رووداوێکی مێژووییە. ئەمە بەرزترین پۆستی ئەمنییە کە تا ئێستا نوێنەری کۆچبەرانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو لە مێژووی ئیسرائیلدا بەدەستی هێناوە."
گۆفمان بەڕەچەڵەک خەڵکی بێلاڕووسە و لە ساڵی ١٩٩٠ لەگەڵ خێزانەکەی کۆچیان کردووە بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین، خوێندنی لە قوتابخانەیەکی بەشەناوخۆیی سەربازی لە شاری ئێلی لە سامریا دەستپێکردووە و وەک شۆفێری تانک دەستی بە کاری سەربازی کردووە.
لە ساڵی ٢٠١٩دا کاتێک فەرماندەیی فیرقەی یەدەگی ها-باشانی وەرگرت، پلەی بەرزکرایەوە بۆ عەمید.
لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٤، بنیامین نەتانیاهۆ، بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی داگیرکەر، گۆفمانی وەک سکرتێری سەربازی خۆی دەستنیشان کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەپێی زانیارییەکان لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان ئاگر لە هۆتێلێک کەوتەوە و بەهۆیەوە ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوەیەک لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فارس ڕایگەیاند، "لە ئێستادا هیچ ئاڵوگۆڕێکی پەیام لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا نییە."
حزب الله-ی لوبنان ئۆتۆمبێل و پێگەی هێزەکانی داگیرکەر لە دەوروبەری قەڵای شەقیف کردە ئامانج. لەو ئۆپەراسیۆنانەدا زۆرێک لە هێزەکانی داگیرکەر بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەر دوکتور مەحمود تەلال ئەلنەجار لە دەروازەی سنووری کەریم ئەبو سەلیم لە کەرتی غەززە لە دیوی دەرچوون دەستبەسەر کرد.