توێژەرێکی غەززەیی کە لە کۆمەڵکوژیدا تەواوی خێزانەکەی لەدەستداوە، دەستبەسەر کرا
رژێمی داگیرکەر دوکتور مەحمود تەلال ئەلنەجار لە دەروازەی سنووری کەریم ئەبو سەلیم لە کەرتی غەززە لە دیوی دەرچوون دەستبەسەر کرد.
کەسوکاری دوکتور مەحمود تەلال ئەلنەجاڕ پشتڕاستیان کردۆتەوە کە رژێمی داگیرکەر دەستبەسەری کردووە و هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووسی نییە. ئەم دۆخە نیگەرانی جددی لەبارەی سەلامەتی ئەوەوە دروست دەکات.
سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە کە دکتۆر مەحموود بڕیار بوو بچێتە ئیتاڵیا و باقی خوێندنەکەی لەوێ تەواو بکات بۆ ئەوەی سبەینێ بگەڕێتەوە وڵاتەکەی و خزمەتی باشی گەلەکەی بکات.
ڕاگەیەندراوە کە ماڵی نەجاڕ لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لەلایەن داگیرکەرانەوە کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا ئاڵا سەلیمی هاوسەری و منداڵەکانی ڕینات و یەزن و محەمەد و عەمر و براکەی و مامی و بنەماڵەی مامی گیانیان لەدەستداوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەپێی زانیارییەکان لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان ئاگر لە هۆتێلێک کەوتەوە و بەهۆیەوە ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
سەرچاوەیەک لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فارس ڕایگەیاند، "لە ئێستادا هیچ ئاڵوگۆڕێکی پەیام لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا نییە."
حزب الله-ی لوبنان ئۆتۆمبێل و پێگەی هێزەکانی داگیرکەر لە دەوروبەری قەڵای شەقیف کردە ئامانج. لەو ئۆپەراسیۆنانەدا زۆرێک لە هێزەکانی داگیرکەر بریندار بوون.