ئاگرکەوتنەوە لە هۆتێلێک لە هیندستان: ٢١ کەس گیانیان لەدەستدا
بەپێی زانیارییەکان لە نیودەلهی پایتەختی هیندستان ئاگر لە هۆتێلێک کەوتەوە و بەهۆیەوە ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی هەواڵێکی کەناڵی NDTV، نزیکەی کاتژمێر ٠٨:٥٠ بەیانی بەکاتی ناوخۆ ئاگر لە چێشتخانەی ژێرزەمینەکەی هۆتێلە پێنج نهۆمییەکە کەوتەوە کە نزیکەی ٤٠ کەسی تێدابوو.
دەوترێت بڵێسەی ئاگرەکە بە خێرایی بڵاوبووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ڕەوانەی ناوچەکە کراون.
ڕاگەیەندراوە کە زۆربەی ئەوانەی لە هۆتێلەکەدا بوون لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکەدا خەوتوون. لە کاتێکدا خەڵکێکی زۆر لەلایەن تیمەکانەوە ڕزگارکران، ڕاگەیەندرا کە ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە کاتێکدا لێکۆڵینەوەکان لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە بەردەوامن، نارێندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان لە بەیاننامەیەکدا لە سۆشیال میدیادا سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو کەسانە کرد کە گیانیان لەدەستدا.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرچاوەیەک لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فارس ڕایگەیاند، "لە ئێستادا هیچ ئاڵوگۆڕێکی پەیام لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا نییە."
حزب الله-ی لوبنان ئۆتۆمبێل و پێگەی هێزەکانی داگیرکەر لە دەوروبەری قەڵای شەقیف کردە ئامانج. لەو ئۆپەراسیۆنانەدا زۆرێک لە هێزەکانی داگیرکەر بریندار بوون.
رژێمی داگیرکەر دوکتور مەحمود تەلال ئەلنەجار لە دەروازەی سنووری کەریم ئەبو سەلیم لە کەرتی غەززە لە دیوی دەرچوون دەستبەسەر کرد.