لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر غەززە ١٢ کەس شەهید بوون
بەپێی ئامارە بڵاوکراوەکان لە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە تا ئەم ساتە، بەهۆی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی غەززە کە پێشێلکردنی ئاگربەستە، ١١ کەس شەهید بوون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی میدیاکانی فەلەستینی لە شاری غەززە، مەنسوور جەمیل ئەبووعەسر بەهۆی هێرشی ئاسمانیی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ژوورێک لە وێستگەی ئەسلیم لە نزیک ناوچەی ئەلشەعبییە شەهید بوو و ٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.
هەروەها دوای هێرشی ئاسمانیی داگیرکەران بۆ سەر ٤ شوقەی نیشتەجێبوون لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و باشووری شاری غەززە، لە بەرەبەیانیی پێنجشەممەدا، ١٠ کەس شەهید بوون و ژمارەیەکیش بریندار بوون.
هەروەها لە ماوەی ئەمڕۆدا، تۆپخانەی داگیرکەران ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە و ڕۆژهەڵاتی خان یونسیان کردە ئامانج و چەندین هاوڵاتی لە هێرشی درۆنیی داگیرکەرانی سەهیۆنی بۆ سەر ناوەندی شاری خان یونس بریندار بوون.
هەروەها عەبدولڕەحمان شەعس، هاووڵاتیی تەمەن ٣٤ ساڵەی فەلەستینی، بەهۆی ئەو برینانەی لە هێرشی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ناوچەی تەل ئەلهەوا لە شاری غەززە پێی گەیشتبوو، شەهید بوو. بە شەهیدبوونی ئەو، ژمارەی شەهیدانی غەززە لە ماوەی ئەمڕۆدا بۆ ١٢ کەس بەرز بووەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عەبدولمەلیک ئەلحوسی، ڕێبەری بزووتنەوەی انصارالله لە یەمەن وتی، "ئێمە هاوئاهەنگین لەگەڵ بزووتنەوەی خۆڕاگری لەسەر ئەوەی لە لوبنان و فەلەستین ڕوودەدات و چی پێویستە بۆ وەڵامدانەوە."
گەنجێکی فەلەستینی تەمەن ١٨ ساڵ لە هێرشی رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کەناری ڕۆژئاوا لە گوندی باتین لە باکووری ڕامەڵڵا شەهید بوو. ڕاگەیەندرا کە داگیرکەران ڕێگرییان لە تیمەکانی ئەمبولانس کردووە بچنە ناو ناوچەکە و تەرمەکەیان دەستبەسەر کردووە.
سەرچاوەیەکی سەربازیی ئێرانی ئەو ئیدیعایانەی ڕەتکردەوە کە گوایە فڕۆکەخانەی کوێت بەر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی کەوتووە و ئەو بانگەشەیەی بە درۆ ناوبرد.