ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٩٦١ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٩٦١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٩٢ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٤٨ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٥ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ٤٩ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٢ هەزار و ٩٦١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٩٢ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەپێی ڕاپۆرتی ڕادیۆی سوپای داگیرکەر، لە درێژەی پێکدادانەکان و پەرەسەندنی گرژییەکان لە باشووری لوبنان، فەرماندەی لیوای "گڤعاتی"ی سوپای رژێمی سەهیۆنی لە ڕەوتی پێکدادانەکانی ئەم دواییە لەم ناوچەیەدا بە سووکی بریندار بوو.
کۆمیتەی خۆڕاگری دیوار و نیشتەجێبوون ڕایگەیاند کە لە مانگی ئایاردا هەزار و ٦٥٩ هێرش بۆ سەر فەلەستینییەکان لەلایەن داگیرکەران و چەتەکانی جوولەکە تۆمارکراوە. زۆرترین ژمارەی هێرشەکان لە ئەلخەلیل، ڕامەڵڵا و ئەلبیرە تۆمار کراون.
میلیاردێری تورکیایی کە سووکایەتی بە "ژنی کورد" کردبوو داوای لێبوردن کرد.