یاپجیئۆغلو وەڵامی لێدوانەکانی نەتانیاهۆ دەداتەوە کە سەرۆک کۆماری تورکیای کردۆتە ئامانج
زەکەریا یاپجیئۆغلو، سەرۆکی گشتی هودا پار، ئەو لێدوانانەی نەتانیاهۆ بەناو سەرۆکوەزیرانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی سەبارەت سەرۆک کۆماری تورکیای شەرمەزار کرد.
زەکەریا یاپجیئۆغلو، سەرۆکی گشتی هودا پار، سەبارەت بە لێدوانەکانی بەناو سەرۆکوەزیرانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی، بنیامین نەتانیاهۆ و بەناو وەزیرەکانی، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیای کردبوو ئامانج.
یاپجیئۆغلو لە پۆستێکیدا لە هەژماری ئێکسی خۆیدا ڕایگەیاندووە، قسەی لووتبەرزانەی بکوژی جینۆسایدکار نەتانیاهۆ و بەناو وەزیرەکانی لە دژی سەرۆک کۆمار ئەردۆغان دەرکەوتێکی ڕوونی بێهیوایی ئەوانە.
یاپجیئۆغلو وتی، "رژێمێکی تیرۆریستی کە بە ستراتیژی سەگی هاری کار بکات، خراپەیەکی ڕەهایە. ئەم خراپە ڕەهایە لە سەرانسەری جیهاندا وەک ناوی هاوبەشی ڕق و خراپەکاری دەناسرێتەوە. بۆیە نەتانیاهۆ و هاوکارەکانی دوا کەسن کە دەبێت باسی ئەخلاق و مرۆڤایەتی بکەن."
یاپجیئۆغلو لە بەردەوامی وتی، "کۆکردنەوەی هێز و پێکهێنانی هاوپەیمانی لە دژی ئەم دوژمنە بێباکانە کە هەموو مرۆڤایەتی و بەها مرۆییەکان دەکاتە ئامانج، پێویستیەکی بەپەلەیە.
یەکگرتوویی ئوممەتی ئیسلامی واجبە. کاتی ئەوە هاتووە هەموو ناکۆکیەکانمان وەلانێین و بە شێوەیەکی کۆنکرێتی هاوکاری سیاسی، سەربازی، ئابووری، و کولتووری لە دژی دەستدرێژی سەهیۆنییەکان جێبەجێ بکەین.
لە لایەکی دیکەوە، دەبێت ڕێوشوێنی خێرا لە دژی ئەو سەهیۆنییە دوو هاوڵاتییانە بگیرێتەبەر کە هاوبەشن لە جینۆسایدی غەززە و ناسنامەکانیان لە ڕێگەی زانیارییە بەردەستەکانی گشتییەوە ئاشکرا بووە؛ دەبێت لێکۆڵینەوە لە دژی هەموو بکوژە جینۆسایدکارەکان بکرێتەوە.
جارێکی تر ئەو قسانەی نەتانیاهۆ بکوژەکە ئیدانە دەکەم کە ئاراستەی سەرۆک کۆمارەکەمان کرد.
إِلَىٰ جَهَنَّمَ زُمَرًا (بۆ جەهەنەم بە کۆمەڵ ڕەپێچەک دەدرێن)"(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزە چەکدارەکانی ئوردن بانگەشەی ئەوەی کرد کە ٢٠ مووشەک کە لە ئێرانەوە بەرەو شاری زەرقا ئاراستە کرابوون، لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە ڕێگرییان لێکرا و لەناوچوون.
لە کاتی هەڵمەتەکانی شەو و بەیانی لە چەند شارێک لە سەرانسەری کەناری ڕۆژئاوا، هێزە داگیرکەرەکان خەڵکێکی زۆریان بە بارمتە گرت و چەندین فەلەستینییش بریندار بوون.
دکتۆر حسام ئەبوو سەفییە، پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری غەززە، لە پەیامێکدا لە ناو زیندانەکانی رژێمی سەهیۆنییەوە لە ڕێگەی پارێزەرەکەیەوە جەختی کردەوە کە دەستبەسەرکردنەکەی ستەمانە و سەرەڕۆیانەیە.