تەقینەوەیەک لە شاری عەدەنی پایتەختی یەمەن: ١٢ کەس کوژران
لە تەقینەوەیەکدا لە کەمپێکی سەربازی لە شاری عەدەنی پایتەختی یەمەن، ١٢ سەرباز کوژران.
بەگوێرەی میدیا ناوخۆییەکانی یەمەن، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەرەبەیانی تەقینەوەیەکی بەهێز لە کەمپێکی سەربازی لایەنگری حکومەت لە شاری عەدەنی بەندەری باشووری یەمەن، ١٢ سەرباز کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
بەرپرسێکی ئەمنی کە ناوی ئاشکرا نەکرد، وتی تەقینەوەکە لە کەمپێکدا رووی داوە کە لەلایەن لیواکانی لایەنگری حکومەتەوە بەڕێوەدەبرێت لە ناوچەی ئەلمیمدەرە لە عەدەن و لە سەرتاسەری بەشێکی زۆری شارەکەدا بیستراوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی ئەو بەرپرسە، زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تەقینەوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە لە کۆگایەکی تەقەمەنی لە کەمپەکەدا بووە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی شۆرت سیرکتەکەوە ئاگرێک کە بەتەواوی کۆگاکەدا بڵاوبووەتەوە و زنجیرەیەک تەقینەوە لەناو شوێنی عەمبارەکەدا لێکەوتووەتەوە.
شایەتحاڵەکان باسیان لەوە کردووە کە بڵێسەی ئاگر و هەوری ئەستووری دوکەڵیان لە کەمپەکەوە بینیوە، دواتر زنجیرەیەک تەقینەوە کە لە گەڕەکەکانی نزیکەوە دەنگی داوەتەوە.
تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بە ڕووداوەکە نەدراوە و زانیاری ورد لەسەر ڕادەی زیانەکان لەبەردەستدا نییە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، پلانیان هەیە ئەمشەو هێرشێکی گەورە ئەنجام بدەن، ئامانجیان کۆنتڕۆڵی تەواوەتی بەسەر بازاڕی نەوت و غازی ئێراندا هەیە، هاوشێوەی ئەوەی لە ڤەنزوێلا رووی دا.
ئێران لانیکەم ٤٠٨ هاوڵاتی ئەفغانستان کە لە ئێران بەندکرابوون ڕادەستی ئەفغانستان کرد.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە هەرێمی گوانگشی جوانگی وڵاتی چین لە ئەنجامی تەقینەوەیەک ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ کەسیش بریندار بوون.
جۆن هیلی وەزیری بەرگری بەریتانیا بەهۆی ناکۆکی لەسەر بودجەی بەرگری دەستی لەکارکێشایەوە.