لە چین تەقینەوەیەک رووی دا: ٧ کوژراو و ١٧ بریندار
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە هەرێمی گوانگشی جوانگی وڵاتی چین لە ئەنجامی تەقینەوەیەک ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ کەسیش بریندار بوون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی پۆلیسی ناوچەکە، بە هۆکارێکی نادیار لە شارۆچکەی شینگانی شاری گویلینی هەرێمەکە تەقینەوەیەک رووی دا.
دوای تەقینەوەکە ژمارەیەکی زۆر تیمی تەندروستی ڕەوانەی ناوچەکە کران و بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ کەسیش بریندار بوون.
بەرپرسان باس لەوە دەکەن کە پێدەچێت تەقینەوەکە بەهۆی بۆریی گاز یان ژێرخانێکی دیکە رووی داوە.
لێکۆڵینەوە لەبارەی هۆکاری تەقینەوەکە بەردەوامە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس لە کاردانەوە بە ئۆپەراسیۆنە دژەسەهیۆنییەکەی کەناری ڕۆژئاوا کە بووە هۆی برینداربوونی سەربازە دەستدرێژکارەکانی سوپای داگیرکەر، پیرۆزبایی کرد.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، پلانیان هەیە ئەمشەو هێرشێکی گەورە ئەنجام بدەن، ئامانجیان کۆنتڕۆڵی تەواوەتی بەسەر بازاڕی نەوت و غازی ئێراندا هەیە، هاوشێوەی ئەوەی لە ڤەنزوێلا رووی دا.
ئێران لانیکەم ٤٠٨ هاوڵاتی ئەفغانستان کە لە ئێران بەندکرابوون ڕادەستی ئەفغانستان کرد.