حەماس پیرۆزبایی ئۆپەراسیۆنە دژەسەهیۆنییەکەی کەناری ڕۆژئاوای کرد
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس لە کاردانەوە بە ئۆپەراسیۆنە دژەسەهیۆنییەکەی کەناری ڕۆژئاوا کە بووە هۆی برینداربوونی سەربازە دەستدرێژکارەکانی سوپای داگیرکەر، پیرۆزبایی کرد.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین حەماس سەبارەت بە ئۆپڕاسیۆنەکەی کەناری ڕۆژئاوا کە بووە هۆی برینداربوونی سەربازەکانی داگیرکەر ڕاگەیاند، "ئەم ئۆپەراسیۆنە لە چوارچێوەی پەرەپێدانی بەرگری لە کەناری ڕۆژئاوایە و سەلمێنەری ئیرادەی نەتەوەکەمانە بۆ بەردەوامبوون لە ڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوە و بەرەنگاربوونەوە و هەروەها بێدەنگنەبوون و خۆنەدەستەوەدان لە بەرامبەر هێرشەکانی داگیرکەران و پلان و نەخشەکانیان دژی نەتەوە و ئامانجی فەلەستین."
حەماس جەختی کردەوە، "تاوانەکانی داگیرکەرانی بکوژ و تاوانکار وەک کوشتار، دەستبەسەرکردن، هێرشکردن، هەڵمەتەکانی وێرانکردن و دەستبەسەرداگرتنی ماڵەکان و بەجوولەکەسازی، هەرگیز هیچ ئاسایش و سەقامگیرییەک بۆ ئەوان ناهێنێتە ئاراوە، بەڵکوو دەبێتە هۆی زیاتربوونی ڕق و تووڕەیی و گورزەکانی بەرگرییە پاڵەوانەکەمان؛ بەرگرییەک کە هەرگیز لە ڕۆڵی خۆی لە پشتیوانیکردنی نەتەوەی فەلەستین و بەرگریکردن لە مافەکانی پاشەکشەی نەکردووە."
بزووتنەوەی حەماس لە کۆتاییدا جەختی کردەوە، "ئێمە جارێکی تر لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی هەموو ئەو ڕێگە و ئامرازانە جەخت دەکەینەوە کە دەبنە هۆی تێکشکاندنی ئەم داگیرکەرە فاشیستە. هەروەها داوای بەرزکردنەوەی هاوپشتی لە هەموو بوار و ئاستەکاندا دەکەین بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاستەنگ و مەترسییانەی کە کەناری ڕۆژئاوایان کردووەتە ئامانج و هەروەها ببێتە هۆی پاراستن و پشتیوانیکردنی بەرگریی دانیشتووانی کەناری ڕۆژئاوا لە سێبەری هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر و دەستە چەتەکانی ئەم رژێمە."
جێگەی باسە کەناڵی ١٤ی تەلەڤیزیۆنی رژێمی سەهیۆنی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە ئەفسەرێک و سەربازێکی داگیرکەر بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە ڕێڕەوی یەکەیەکی سەربازی لە گەڕەکی ئەلجەبریات لە دەوروبەری شاری جەنین بە سەختی بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، پلانیان هەیە ئەمشەو هێرشێکی گەورە ئەنجام بدەن، ئامانجیان کۆنتڕۆڵی تەواوەتی بەسەر بازاڕی نەوت و غازی ئێراندا هەیە، هاوشێوەی ئەوەی لە ڤەنزوێلا رووی دا.
ئێران لانیکەم ٤٠٨ هاوڵاتی ئەفغانستان کە لە ئێران بەندکرابوون ڕادەستی ئەفغانستان کرد.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە هەرێمی گوانگشی جوانگی وڵاتی چین لە ئەنجامی تەقینەوەیەک ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٧ کەسیش بریندار بوون.