حەماس: گواستنەوەی هێڵی زەرد لە غەززە پێشێلکارییەکی ئاشکرای ئاگربەستە
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس جەختی کردەوە کە هەنگاوی سوپای رژێمی سەهیۆنی لە گواستنەوەی "هێڵی زەرد" بەرەو ڕۆژئاوا لە شاری غەززە، هاوڕێ لەگەڵ بۆردومان و ئاوارەکردنی خەڵکی ئەم ناوچەیە، پێشێلکارییەکی ئاشکرای ڕێککەوتنی ئاگربەستە.
قاسم ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند ئەم هەنگاوە، جێبەجێکردنی کرداریی هەڕەشەکانی بەناو سەرۆک وەزیرانی رژێمی سەهیۆنییە بۆ زیادکردنی ئاستی کۆنترۆڵکردن بەسەر کەرتی غەززەدا؛ ئەوەش لە سایەی بێدەنگیی دامەزراوەی ناسراو بە "ئەنجوومەنی ئاشتی" و بەڕێوەبەرەکەی، نیکۆلای ملادینۆڤ، و هەروەها بێتوانایی وڵاتانی نێوەندگیر و زامنکار لە ڕێگریکردن لەم پێشێلکارییە نوێیە.
وتەبێژی حەماس زیاتر وتی کە ئەم دەستدرێژییانە هاوکات لەگەڵ دانوستانەکانی ئێستای قاهیرە و لە بارودۆخێکدا ئەنجام دەدرێن کە گرووپە فەلەستینییەکان هەڵوێستێکی ئەرێنییان لە خۆیان نیشان داوە.
ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەم هەنگاوانەی رژێمی سەهیۆنی دەریدەخات کە ئەم رژێمە ئیرادەی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست نییە و بەدوای تەقاندنەوەی ڕێڕەوی دانوستانەکان، سەرنەخستنی هەوڵە ئەنجامدراوەکان و بەردەوامبوونی پەرەسەندنی گرژییەکانە بۆ خزمەتکردن بە حیساباتە سیاسی و هەڵبژاردنەکانی خۆی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری کوبای وڵاتی ئازەربایجان بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ رووی دا.
لە ڕۆژئاوای هەنگاریا لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلی ئێم ١ لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند ٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ٢ کەسیش بریندار بوون.
حوسێن ئیمیر، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هودا پار پشتیوانی لە بانگەوازەکەی ئەبو عوبەیدە کرد بۆ وڵاتانی گەرەنتیکار وەک تورکیا، قەتەر و میسر کرد و داوای کرد دەستبەجێ دەستبەرداری هەڵوێستی پاسیڤی خۆیان بن.