حەماس: خۆڕاگری لە ئەلخەلیل، پیلانەکانی لکاندنی داگیرکەران پووچەڵ دەکاتەوە
مەحموود مەرداوی ڕایگەیاند کە ئەوان، جوانترین دیمەنەکانی پابەندبوون بە خاک و خۆڕاگرییان لە ڕێگەی بەجێگەیاندنی نوێژی هەینی لەو زەوییانەی هەڕەشەی دەستبەسەرداگرتنیان لەسەرە، نیشان دا.
مەحموود مەرداوی لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس)، سڵاوی لە ڕۆڵەکانی گەلی فەلەستین لە پارێزگای ئەلخەلیل و سەرجەم پارێزگاکانی کەناری ڕۆژئاوا کرد و وێڕای بەرز نرخاندنی ئەم هەنگاوە، جەختی لەوە کردەوە کە ئامادەبوونی فەلەستینییەکان لەسەر خاکی خۆیان، یەکەمین هێڵی بەرگرییە لە بەرامبەر پیلانەکانی نیشتەجێکردن، لکاندن (خستنەسەر زەوییەکان بۆ سەر قەوارەی داگیرکەر) و کۆچپێکردنی زۆرەملێ.
ئەم سەرکردەیەی حەماس ئەمڕۆ هەینی جەختی لەوە کردەوە کە ئەم دیمەنە نیشتمانییانە، بەڵگەن بۆ هۆشیاریی بەرزی گەلی فەلەستین سەبارەت بە قەبارەی ئەو مەترسییانەی کە کەناری ڕۆژئاواییان کردووەتە ئامانج. ئەم ئامادەبوونە دەسەلمێنێت کە ئیرادەی گەلی فەلەستین بەهێزتر و پتەوترە لە هەموو دەستدرێژییەکانی رژێمی سەهیۆنی و دانیشتووانی شارۆچکەکان؛ چونکە خاکی فەلەستینییەکان هێمای ناسنامە و کەرامەتی ئەوانە و گەلی فەلەستین سەرەڕای هەموو ئاڵەنگارییە گەورەکان، پابەندی دەبێت.
هەروەها مەرداوی ئاماژەی بەوەش کرد کە "سیاسەتەکانی رژێمی سەهیۆنی و هەوڵەکانی بۆ لکاندن، دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکان و کۆچپێکردنی زۆرەملێی گەلەکەمان لە کەناری ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی شکستێکی گەورە دەبێتەوە و هیچ یەک لە بڕیارەکانی دەستبەسەرداگرتن، شەرعییەت بە داگیرکاری و دروستکردنی شارۆچکە لەسەر خاکەکەمان نادات."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی ئاسامی وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازی هێزەکانی ئاسمانی هیندستان ٥ سەرباز گیانیان لەدەستدا.
لە دیاربەکر، لە شوێنی بیناسازی ناوچەی پیشەسازی قەرەژداغ، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی بلۆکێکی کۆنکرێت لە کاتی کۆکردنەوەی کۆنکرێتی ئامادەکراودا کرێکارێک گیانی لەدەست دا و کرێکارێکی دیکەش بریندار بوو.
سەرلەشکەر عەبدوڵڵاهی جەختی لەوە کردەوە کە هەڵوێستی یەکلاکەرەوەی گەلی ئێران بەهێزترین پشتیوانی هێزە چەکدارەکانە.
سوپای داگیرکەر فەرمانی چۆڵکردنی ٢٠ شارۆچکەی باشووری لوبنانی دەرکرد و هەڕەشەی هێرشی کرد. ئەم هەڕەشەیە سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست کە لە ئێستادا لە نێوان لایەنەکاندا کاری پێدەکرێت، هاتە ئاراوە.