سەرۆک وەزیرانی پاکستان: پێشبینی دەکەین لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران یەکلایی بکرێتەوە
شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو کاتێک نزیکترە لە ڕێککەوتنی ئاشتی و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا پڕۆسەکە تەواو بێت.
شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە بەیاننامەیەکدا کە لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، لایەنەکان زۆر لە ڕێککەوتنێک نزیکبوونەتەوە و ڕایگەیاندووە، "ئێمە لە هەموو کاتێک زیاتر لە ڕێککەوتنی ئاشتی (ئەمریکا و ئێران) نزیک بووینەتەوە، پێشبینی دەکەین لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا یەکلایی بکرێتەوە."
شەریف ڕایگەیاند کە پاکستان بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ واژۆکردنی ئەلیکترۆنی ڕێککەوتنەکە، و ئاماژەی بەوەشکرد کە گفتوگۆکان لەسەر ئاستی تەکنیکی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبن.
شەریف سوپاسی ئەو لایەنانەی کرد کە بەشدارییان لە پرۆسەی دانوستانەکاندا کردووە، ڕایگەیاند، "هەروەها سوپاس و پێزانینی قووڵی خۆمان ئاراستەی براکانمان لە ناوچەکە دەکەین بۆ پشتگیریکردنیان. پێمان وایە ئەم ڕێککەوتنە مێژووییە بناغەیەکی بەهێز بۆ ئاشتی هەمیشەیی دادەنێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند، لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر ئامانجە مەدەنییەکان لە خاکی رووسیا، دامەزراوەکانی عەمبارکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و دامەزراوەکانی ژێرخانی وزە و گواستنەوەی لە ئۆکرانیادا داوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٢ هەزار و ٩٩٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٢٣٠ کەس.
لە ویلایەتی ئاسامی وڵاتی هیندستان لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی گواستنەوەی سەربازی هێزەکانی ئاسمانی هیندستان ٥ سەرباز گیانیان لەدەستدا.