ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٢٥٢ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٧ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ٦ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٢٥٢ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دیلی فەلەستینی عیماد ڕاجح مستەفا سەرحان، تەمەن ٤٨ ساڵ و خەڵکی شاری حەیفا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە دوای ٢٤ ساڵ دیلێتی لە زیندانی "جەلبووع"ی رژێمی سەهیۆنی شەهید بوو.
لە کەنارئاوەکانی پارێزگای داوائۆ ئۆریێنتال لە باشووری وڵاتی فلیپین بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ رووی دا.
جولەکە سەهیۆنییەکان و هەندێک لە حاخامەکان لە کاتژمێرەکانی زوودا هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا لە قودس. لە کاتی هەڵمەتەکەدا، ئەو گروپانەی کە ڕێوڕەسمی "ئایینی" ئەنجام دەدەن، بینران کە بەشداری خۆپیشاندانی ئیستفزازی دەکەن.