رووداوێکی هاتوچۆ لە ئەتیوپیا: ٣١ کەس گیانیان لەدەستدا
لە باکووری ئەتیوپیا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی رووداوی کەوتنەخوارەوەی پاسەکەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ٣١ کەس.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای میدیایی ئەمهارا، بە پشتبەستن بە پۆلیسی ناوخۆیی، ئەو پاسەی لە ناوچەی باکووری ئەمهارا تووشی رووداوەکە بووە، لە دێسیەوە بەرەو ئەدیس ئەبابای پایتەخت دەڕۆیشت.
پاسە نەفەرهەڵگرەکە کۆنترۆڵی لەدەستدا و کەوتە ناو کانییەکەوە کە قووڵی ١٠٠ مەتر بوو.
بەپێی ئاماری پۆلیسی ناوچەکە، ٦٤ کەس لەناو پاسەکەدا بوون. لەو رووداوەدا ٣١ کەس گیانیان لەدەستداوە، ٣٣ کەسیش بریندار بوون. لە ئێستادا بریندارەکان لە نەخۆشخانەکانی نزیک چارەسەر وەردەگرن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دیلی فەلەستینی عیماد ڕاجح مستەفا سەرحان، تەمەن ٤٨ ساڵ و خەڵکی شاری حەیفا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە دوای ٢٤ ساڵ دیلێتی لە زیندانی "جەلبووع"ی رژێمی سەهیۆنی شەهید بوو.
لە کەنارئاوەکانی پارێزگای داوائۆ ئۆریێنتال لە باشووری وڵاتی فلیپین بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٢ رووی دا.
جولەکە سەهیۆنییەکان و هەندێک لە حاخامەکان لە کاتژمێرەکانی زوودا هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا لە قودس. لە کاتی هەڵمەتەکەدا، ئەو گروپانەی کە ڕێوڕەسمی "ئایینی" ئەنجام دەدەن، بینران کە بەشداری خۆپیشاندانی ئیستفزازی دەکەن.