زیادبوونی نەخۆشییە پێستی و پەتاکان لە کەمپەکانی ئاوارەکانی غەززە
ڕامی ئەلشیاح سەرۆکی بەشی پێشوازی و فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئەلعەودە لە ئەلنوسەیرات ڕایگەیاند کە ئەم نەخۆشخانەیە ڕۆژانە ڕووبەڕووی ژمارەیەکی ڕوو لە زیادبوونی ئەو نەخۆشانە دەبێتەوە کە دانیشتووی کەمپەکانی ئاوارەکانن.
بە پێی ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، ڕامی ئەلشیاح سەرۆکی بەشی پێشوازی و فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئەلعەودە لە ئەلنوسەیرات وتی کەمیی ئاوی خاوێن، لاوازیی خزمەتگوزارییەکانی ئاوەڕۆ و بڵاوبوونەوەی مێروو و قرتێنەرەکان، بووەتە هۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە نەخۆشییە پێستییەکان، هەستیاری و گەڕی بەتایبەتی لە نێو منداڵاندا.
ئەلشیاح زیادی کرد کە وێرانبوونی ژێرخانەکان و نەبوونی ئیمکاناتی خۆپاراستن، تەندروستی و پاکوخاوێنیی کەسی، بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکان.
ناوبراو هۆشداریی دا کە بەردەوامبوونی کەمیی ئاوی خاوێن و زیانپێگەیشتنی تۆڕەکانی ئاوەڕۆ، ئەگەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە پێستی و هەرسەکان لە نێو ئاوارەکان، بەتایبەتی منداڵان و کەسانی بەساڵاچوودا زیاد دەکات.
سەرۆکی بەشی پێشوازی و فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئەلعەودە لە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان داوای کرد بۆ پشتیوانیی دەستبەجێ لە کەرتی تەندروستی و چارەسەرکردن و دابینکردنی پێداویستییە بنەڕەتییەکانی ئاوارەکان هەنگاو بنێن، بۆ ئەوەی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان ڕێگری بکرێت و بارودۆخی ژیانیان باشتر بێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە بەهۆی زیادبوونی هێرشەکانی رژێمی سەهیۆنی لە کەرتی غەززە و فراوانبوونی ئۆپەراسیۆنی "هێڵی زەرد" فەلەستینییەکان ناچارن ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن.
لە ئەمریکا لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جۆری بی-٥٢ کە توانای هەڵگرتنی بۆمبی ناوۆکی هەیە ٨ کەس مردن
لە باشووری ویلایەتی ئیباراکی وڵاتی ژاپۆن بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٥ رووی دا.