خۆشحاڵیی سەهیۆنییەکان بە "گۆلکی سوور": قۆناغێکی نوێ لە پلانەکانی بە ئامانجگرتنی مزگەوتی ئەقسا
گۆلکێکی سوور کە لە ناوچەی جەلیلە لە فەلەستینی داگیرکراو لەدایک بووە، لەلایەن ڕێکخراوەکانی بەناو چیای پەرستگا و بازنەکانی جوولەکە سەهیۆنییەکانەوە بە وروژاندنەوە پێشوازییان لێکرا. شارەزایان دەڵێن ئەو پەرەسەندنە پەیوەستە بە ئامانجە ئایینی و سیاسییەکان کە مزگەوتی ئەقسا دەکەنە ئامانج.
ئەو ڕێکخراوانەی کە لە چوارچێوەی رژێمی سەهیۆنی کار دەکەن و داکۆکی لە ئاوەدانکردنەوەی بەناو پەرستگای سلێمان دەکەن، لەدایکبوونی گۆلکێکی سووریان لە ناوچەی جەلیلە بە "نیشانەی خودایی" وەسف کردووە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەو مەرجانە جێبەجێ دەکات کە لە تەوراتدا هاتووە.
عەبدوڵڵا مەعروف، پسپۆڕی مزگەوتی ئەقسا ڕایگەیاند، ئەو ئاژەڵەی باسی لێوە دەکرێت جیاوازە لەو گۆلکە سوورانەی کە پێشتر لە ویلایەتی تەکساسەوە هێنراون. بە گوتەی مەعروف، بەو پێیەی ئەم گۆلکە لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین لەدایک بووە، ئەمەش ئەو ناڕەزایەتیانەش لەناو دەبات کە هەندێک لە حاخامەکان سەبارەت بەو ئاژەڵانەی لە تەکساسەوە هێنراون هەیانە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ سێرگەی لاڤرۆڤ هاوتا رووسییەکەی سەبارەت بە ڕێککەوتنێک بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی نێوان ئێران و ئەمریکا قسەی کرد.
محەمەد موورسی یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی میسڕ کە لە لایەن کودەتاچیەکان زیندانی کرابوو ٧ ساڵ لەمەوبەر لە زیندان شەهید بوو.
فڕۆکەیەک کە ٦ کەسی هەڵگرتبوو لەسەر ڕێگایەکی خێرا لە ویلایەتی تەکساس کەوتە خوارەوە و لانیکەم کەسێک گیانی لەدەستدا.