جیهادی ئیسلامی: ئەمریکا بەرپرسی کوشتارەکانی رژێمی سەهیۆنییە لە غەززە
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، حکوومەتی ئەمریکای بە بەرپرسی ئەو کوشتارانە زانی کە رژێمی سەهیۆنی لە کەرتی غەززە ئەنجامی دەدات.
بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین لە بەیاننامەیەکدا جەختی کردەوە حکوومەتی ئەمریکا بە پشتیوانیکردنی تاوانبارانی جەنگیی رژێمی سەهیۆنی لە بەرامبەر دادگاییکردن و هاندانیان بۆ پێشێلکردنی سەرجەم یاساکان، پێوەرە مرۆییەکان و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان، بەرپرسیارێتیی ڕاستەوخۆی لەم تاوانانەدا هەیە.
جیهادی ئیسلامی ڕایگەیاند هێرشی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی فەلەستینی لە کەناراوەکانی شاری خان یوونس کە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەک لێیان، لەپاڵ تەقاندنەوەی ماڵ و ناوچە نیشتەجێبوونەکان، نیشاندەری ڕێبازی کابینەی ئەم رژێمەیە لە ئەنجامدانی بێباکانەی تاوانەکانی جەنگ و تاوان دژ بە مرۆڤایەتی.
جیهادی ئیسلامی زیادی کرد رژێمی سەهیۆنی بە بەردەوامیدان بەم دەستدرێژییانە بەدوای سەپاندنی واقیعی نوێی سەربازی و ئەمنی لە کەرتی غەززە و پەکخستنی جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکەیە.
جیهادی ئیسلامی جەختی کردەوە ئەم هەنگاوانە، بێبایەخیی ئاشکرای رژێمی سەهیۆنی بە هەوڵەکانی نێوەندگیران و پێشێلکردنی سەرجەم لێکتێگەیشتنە بەدەستهاتووەکان نیشان دەدات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دانیشتووە سەهیۆنییەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی پیرۆزی ئەقسا.
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکەی هەفتەی ڕابردوو لە ناوچەی سولاوێسی ناوەڕاستی ئەندەنوسیا بۆ ٣ کەس بەرزبووەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٢٧٣ کەس.