نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ١٣ ناوچە ملیۆنان کەس ڕووبەڕووی مەترسی برسێتی بوونەتەوە
ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ و ڕێکخراوی بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاند، لە ١٣ ناوچەی جیهان ٢٦٦ ملیۆن کەس ڕووبەڕووی مەترسی برسێتی بوونەتەوە.
ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ و بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایانگەیاند، سوودان، سوودانی باشوور، یەمەن و فەلەستین مەترسیدارترین ناوچەن لەبارەی برسێتی و وڵاتانی نێجیریا و سۆماڵیش ئاستی مەترسیان بەرزبوونەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکە، لەو ناوچەیانە نزیکەی ٢٦٦ ملیۆن کەس ڕووبەڕووی مەترسی توندی نائەمنی خۆراک بوونەتەوە.
هەروەها باس لەوە کرا، هۆکاری برسێتی لە ١٢ ناوچە لە کۆی ١٣ ناوچە شەڕە و دەستڕاگەشتن بە خۆراک دژوار دەکات.
دەستنیشان کرا، لە هەنێکی ناوچەی دارفوور و کۆردۆفانی باشوور پێدەچێت خەتەری برسێتی تا سەرەتای ساڵی ٢٠٢٧ بەردەوام بێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەندێک ناوچەی ویلایەتی بۆرنۆ لە نێجیریا مەترسیی ئاستی کارەساتباریان لەسەرە لە برسێتی، لەکاتێکدا لە سۆماڵ وشکەساڵی و ململانێ و کەمی بەرهەمی کشتوکاڵی دۆخەکە خراپتر دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو سەرچاوانەی تەرخانکراون بۆ یارمەتییە خۆراکییەکان، پشتگیری کشتوکاڵی فریاگوزاری و بەرنامەکانی خۆراک بە نزیکەی لەسەدا ٥٩ لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٥ کەمیکردووە.
ڕێکخراوەکە جەختی لەوە کردەوە کە پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ پاراستنی بەرهەمی کشتوکاڵی یەکێکە لە ڕێگا کاریگەرەکان بۆ ئەوەی خێزانەکان بەردەوام بن لە بەرهەمهێنانی خۆراکی خۆیان و کەمکردنەوەی پشتبەستنیان بە یارمەتییەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هودا پار داوای کرد پاکستان و ئەفغانستان خۆیان لە هەنگاوەکان بەدوور بگرن کە تۆوی دوژمنایەتی لە نێوان دوو گەلی برادا دەچێنن.
لە شارۆچکەی کەفل حاریس لە نزیک سەلفیت لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو، چەتەکانی جولەکە هێرشیان کردە سەر ماڵێک. لە ئەنجامی هێرشەکەدا زیان بە چوار ئۆتۆمبێل گەیشتووە، پەنجەرەکانیشیان شکاوە.
لە نێوان چڕبوونەوەی هێرشەکانی سەهیۆنییەکانی داگیرکەر بۆ سەر لوبنان، دانوستانە پلان بۆ داڕێژراوەکانی ئەمریکا و ئێران کە بڕیار بوو لە سویسرا بەڕێوە بچێت، هەڵوەشایەوە و تیشکی خستە سەر نادڵنیایی لە دەوری هەر ڕێککەوتنێکی ئەگەری.