ئەبو عوبەیدە: هەوڵەکانی داگیرکەران بۆ دروستکردنی دووبەرەکی لە نێوان بەرەکانی خۆڕاگریدا بێهودەیە
ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی کەتائیبی قەسام، سڵاوی لە خۆڕاگری حزب الله-ی لوبنان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەوڵەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ دروستکردنی دووبەرەکی لە نێوان بەرەکانی خۆڕاگریدا بێهودە بوو.
ئەبو عوبەیدە، لە بەیاننامەیەکدا لە کەناڵی تێلێگرامی ڕایگەیاندووە، حزب الله-ی لوبنان بەرخۆدانی قارەمانانەی لە دژی داگیرکاری نیشان داوە، بەرگری لە گەلی لوبنان و سەروەری وڵاتەکەی کردووە.
لەو چوارچێوەیەدا ئەبو عوبەیدە بە سڵاو لە موجاهیدانی حزب الله وتی، "ئەوان خەسارێکی قورسیان بەسەر دوژمنی سەهیۆنیدا گەیاندووە و بەردەوامیشیان هەیە. ئەمە ماف و ئەرکێکە کە بە هەموو یاسا ئیلاهی و ئینسانییەکان زامن کراوە."
ئەبو عوبەیدە وتی، "دوژمن هەوڵ دەدات قەرەبووی شکستەکانی بکاتەوە لە بەرە جۆراوجۆرەکاندا بە درێژەدان بە داگیرکاری و تاوانەکانی، و بە هەموو توانای خۆیەوە هەوڵدەدات بۆ دروستکردنی دووبەرەکی لەنێوان بەرەکانی خۆڕاگریدا. بەڵام هەموو هەوڵەکانی بێهودەن؛ زیاتر لە ٢ ساڵ و نیوە جگە لە بێزاری و شکست هیچی دیکەی بەدەست نەهێناوە."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە لوبنان ئاگربەست لە نێوان رژێمی داگیرکەر و حزب الله ئەنجام دراوە.
دەستەی گەرووی کەنداوی فارسی ئێران ڕایگەیاند کە ئێستا ڕێگە بە کەشتیەکان دەدرێت بە گەرووی هورمز بێ بەرامبەر تێپەڕن.
حزب الله ڕایگەیاند کە لە تێکهەڵچوونەکانی باشووری لوبنان، ٣ تانکی مەرکاوای داگیرکەر تێکشکاندووە و لانیکەم چوار سەربازیشیان کوشتووە. بەڵام میدیاکانی داگیرکەر پشتڕاستیان کردەوە کە لە تێکهەڵچوونەکاندا سەربازێکی زۆر کوژراون و بریندار بوون.