٣ تانکی سەهیۆنی لە لوبنان تێکشکێنران و لانیکەم چوار سەربازی داگیرکەر کوژران
حزب الله ڕایگەیاند کە لە تێکهەڵچوونەکانی باشووری لوبنان، ٣ تانکی مەرکاوای داگیرکەر تێکشکاندووە و لانیکەم چوار سەربازیشیان کوشتووە. بەڵام میدیاکانی داگیرکەر پشتڕاستیان کردەوە کە لە تێکهەڵچوونەکاندا سەربازێکی زۆر کوژراون و بریندار بوون.
شەڕ و پێکدادانی توند لە باشووری لوبنان لە نێوان رژێمی سەهیۆنی و حزب الله بەردەوامە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی حزب الله، یەکەیەکی سەربازیی سەر بە رژێمی سەهیۆنی لە کاتی هەوڵدان بۆ پێشڕەوی بەرەو گردی عەلی تاهیر کەوتە بۆسەیەک و ڕووبەڕووی تێکهەڵچوونی ڕاستەوخۆ بووەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ٣ تانکی مەرکاوای ئامانجدار بە مووشەکی ڕێنمایی کراو تێکشکێنراون و ئاگریان گرتووە. هەروەها ئاماژەی بەوەشکراوە، یەکەیەکی دووەمی فریاگوزاری کە هەوڵی دەدا بەرەو ناوچەکە بڕۆن، بە هێرشی مووشەک و هاوەن کراوەتە ئامانج.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی لە چاپەمەنی داگیرکەردا بڵاوکراونەتەوە، فەوجی ٥٢ی لیوای ٤٠١ی زرێپۆشی سوپای رژێمی سەهیۆنی لە کاتی تێکهەڵچوونەکانی باشووری لوبنان کەوتە بۆسەیەک و لە ئەنجامدا لانیکەم ٤ سەرباز گیانیان لە دەست دا و ژمارەیەکی زۆری دیکەش بریندار بوون.
هەروەها هەندێک لە بەرپرسانی ناوخۆیی کوژرانی سەربازێکی دیکەیان پشتڕاستکردەوە کە لە ناوچەکەدا خزمەت دەکات. بەپێی زانیارییەکان، بەدرێژایی شەو پێکدادانەکان توندتر بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە لوبنان ئاگربەست لە نێوان رژێمی داگیرکەر و حزب الله ئەنجام دراوە.
دەستەی گەرووی کەنداوی فارسی ئێران ڕایگەیاند کە ئێستا ڕێگە بە کەشتیەکان دەدرێت بە گەرووی هورمز بێ بەرامبەر تێپەڕن.
ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی کەتائیبی قەسام، سڵاوی لە خۆڕاگری حزب الله-ی لوبنان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەوڵەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ دروستکردنی دووبەرەکی لە نێوان بەرەکانی خۆڕاگریدا بێهودە بوو.