بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە ئاگربەست لە لوبنان ڕاگەیەندراوە
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە لوبنان ئاگربەست لە نێوان رژێمی داگیرکەر و حزب الله ئەنجام دراوە.
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، رژێمی داگیرکەر و حزب الله ڕێککەوتوون لەسەر ئاگربەستێک کە کاتژمێر ٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ دەستیپێکردووە.
ئەو بەرپرسە وتی، "حزب الله و ئیسرائیل لەسەر ئاگربەست ڕێککەوتوون، دانوستانکارانی ئەمریکا و قەتەر بە هاوکاری ئێران ڕێککەوتنەکەیان ئامادە کردووە."
هەروەها وتی، "دوابەدوای تەقەکردنی ئەمڕۆ، تێدەگەین کە ئیسرائیل و حزب الله لە ئێستادا پابەندی ئاگربەستن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دەستەی گەرووی کەنداوی فارسی ئێران ڕایگەیاند کە ئێستا ڕێگە بە کەشتیەکان دەدرێت بە گەرووی هورمز بێ بەرامبەر تێپەڕن.
حزب الله ڕایگەیاند کە لە تێکهەڵچوونەکانی باشووری لوبنان، ٣ تانکی مەرکاوای داگیرکەر تێکشکاندووە و لانیکەم چوار سەربازیشیان کوشتووە. بەڵام میدیاکانی داگیرکەر پشتڕاستیان کردەوە کە لە تێکهەڵچوونەکاندا سەربازێکی زۆر کوژراون و بریندار بوون.
ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی کەتائیبی قەسام، سڵاوی لە خۆڕاگری حزب الله-ی لوبنان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە هەوڵەکانی رژێمی داگیرکەر بۆ دروستکردنی دووبەرەکی لە نێوان بەرەکانی خۆڕاگریدا بێهودە بوو.