لە ئەنجامی هێرشی ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر بۆ سەر ئێران ٣ هەزار و ٥١٩ کەس شەهید بوون
ئەسغەر جیهانگیر وتەبێژی ئەرکی دادی ئێران ڕاگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران ٣ هەزار و ٥١٩ کەس شەهید بوون.
بە پێی ڕاگەیەندراوی ئاژانسی هەواڵەکانی فەرمی ئێران (ئیرنا)، ئەسغەر جیهانگیر وتەبێژی ئەرکی دادی ئێران لە تارانی پایتەخت وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.
ناوبراو ڕاگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران ٣ هەزار و ٥١٩ کەس شەهید بوون کە ٥١٧یان ئافرەت بوون.
هەروەها باس لەوە کرا کە بەهۆی توندی تەقینەوەکان تەرمی ژمارەیەکی زۆر شەهید پارچە پارچە بووە و دوای دەستنیشانکردنی ناسنامەکەیان ڕادەستی کەسوکارەکانیان کراون.
ئێران پێشتر ڕاگەیاندبوو کە لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣ هەزار و ٤٦٨ کەس شەهید بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران سبەی سەردانێکی فەرمی بۆ پاکستان دەکات و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی پاکستان شەهباز شەریف کۆدەبێتەوە.
نەعیم قاسم ئەمینداری گشتی حزب الله ڕایگەیاند، هەر جۆرە فۆرمولێکی ئاگربەست ڕەتدەکەنەوە کە ڕێگە بە هێزە داگیرکەرەکان بدات بەردەوام بن لە چالاکییە سەربازییەکانیان لە لوبنان. قاسم دووپاتی کردەوە کە ئاگربەستی ڕاستەقینە پێویستی بە ڕاگرتنی هەموو هێرشەکانی وشکانی و ئاسمانی و دەریایی هەیە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٣٦٨ کەس.