شەپۆلی گەرما لە فەرەنسا: ١٣ کەس خنکاون، لە ٤٩ ناوچەدا هۆشداریی سوور دەرچووە
شەپۆلێکی گەرما لە سەرانسەری فەرەنسا بووەتە هۆی گیانلەدەستدان. لە کۆتایی هەفتەوە تا ئێستا ١٣ کەس کە هەوڵیان دەدا خۆیان فێنک بکەن گیانیان لەدەستداوە و بەرزترین ئاستی ئاگادارکردنەوە لە سەرانسەری بەشێکی زۆری وڵاتەکەدا دەرچووە.
لە کۆتایی هەفتەوە ١٣ کەس لە دەریا و دەریاچە و ڕووبارەکاندا خنکاون لەکاتێکدا هەوڵی فێنکبوونەوەیان دەدا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما.
جیرۆم بۆلانگەر، وتەبێژی دەزگای نیشتمانی پاراستنی مەدەنی، قسەی بۆ میدیا ناوخۆییەکان کرد و ڕایگەیاند کە یەکێک لەو کەسانەی خێنکاوە تەمەنی ١٧ ساڵە و خەڵکی شاری پۆیتیێرسە و ئەوی دیکەیان کوڕێکی تەمەن ١٣ ساڵە و خەڵکی پارێزگای سێین ئێت مارن بووە.
دەزگای کەشناسی فەرەنسی میتیۆ فرانس بەهۆی کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، ئاستی هۆشداری لە ٤٩ پارێزگا بۆ سوور و لە ٤٠ پارێزگا بۆ پرتەقاڵی بەرزکردەوە.
دەسەڵاتداران داوایان لە هاووڵاتیان بە تایبەت بەساڵاچووان و منداڵان و ئەو کەسانە کردووە کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، دوور بکەونەوە لە چوونە دەرەوە و لە گەرمترین کاتژمێرەکانی ڕۆژدا وریا بن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٣٨٨ کەس.
لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بەهۆی تەقەکردن لە کتێبخانەیەک ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و منداڵێکیش بریندار بوو.
جولەکەکانی سەهیۆنی لە ژێر پاراستنی هێزە داگیرکەرەکان هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا و ڕێوڕەسمی تەلمودییان لە بەردەم قبة الصخرة ئەنجام دا. رووداوەکان کە لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا روویان داوە، گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەی زیاتر کردووە.
سەربازانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هەڵکوتانە سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا، چەندین فەلەستینییان دەستبەسەر کرد و پشکنینیان بۆ ماڵی هاوڵاتییان ئەنجام دا.