هێزەکانی داگیرکەر هەڵکوتانە سەر کەناری ڕۆژئاوا و ژمارەیەکی زۆر فەلەستینییان دەستبەسەر کرد
سەربازانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هەڵکوتانە سەر ناوچە جیاوازەکانی کەناری ڕۆژئاوا، چەندین فەلەستینییان دەستبەسەر کرد و پشکنینیان بۆ ماڵی هاوڵاتییان ئەنجام دا.
سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاند هێزە داگیرکەرەکان هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەی عەناتا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو. هەروەها لە میانی هێرش بۆ سەر شاری سەعیر لە باکووری ئەلخەلیل، ژمارەیەک لە گەنجانی فەلەستینی دەستبەسەر کران.
هێزەکانی داگیرکەر هاوکات لەگەڵ هەڵکوتانە سەر گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی شاری تولکەرم، دەستیان کرد بە گەڕان و پشکنینی ماڵی هاوڵاتییان. لە گوندی کوفر قەلیل لە ڕۆژهەڵاتی نابلوسیش گەنجێکی فەلەستینی دەستبەسەر کرا.
لە باشووری ئەلخەلیلیش سەربازانی داگیرکەر بە هەڵکوتانە سەر کەمپی ئەلفەووار، پشکنینیان بۆ چەندین ماڵ ئەنجام دا و ژمارەیەک لە گەنجانی فەلەستینییان دەستبەسەر کرد. ئەم هێرشانەی داگیرکەران لە کەمپی ئەلفەووار بۆ چەندین کاتژمێر بەردەوام بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێییەکان، لە کەمپی ئەلدەهیشە لە باشووری بەیت لەحمیش فەلەستینییەک لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە دەستبەسەر کرا.
سەرچاوە خۆجێییەکان هەروەها هەواڵی دەستبەسەرکردنی ٦ فەلەستینییان لە میانی هەڵکوتانە سەر کەمپی ئەلفەووار ڕاگەیاند.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٣٨٨ کەس.
لە ویلایەتی کالیفۆرنیا بەهۆی تەقەکردن لە کتێبخانەیەک ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و منداڵێکیش بریندار بوو.
جولەکەکانی سەهیۆنی لە ژێر پاراستنی هێزە داگیرکەرەکان هەڵیانکوتایە سەر مزگەوتی ئەقسا و ڕێوڕەسمی تەلمودییان لە بەردەم قبة الصخرة ئەنجام دا. رووداوەکان کە لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا روویان داوە، گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەی زیاتر کردووە.