ئەلنوونو: نەتانیاهۆ لە هێنانەدیی بەرپەرچدانەوەدا شکستی هێناوە
ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس جەختی کردەوە کە پێشهاتەکانی ئێستای کەناری ڕۆژئاوا لە ڕووی ئاستی مەترسی و دەرەنجامەکانەوە هیچی کەمتر نییە لەوەی لە کەرتی غەززە روودەدات.
تاهیر ئەلنوونو، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس وتی، "لە کەناری ڕۆژئاوا پرۆسەگەلێکی بەردەوام لەوانە ئاوارەکردنی فەلەستینییەکان، کوشتار، دەستبەسەرداگرتنی زەوییەکان و هەڵکوتانە سەرەکانی ڕۆژانە بۆ سەر مزگەوتی ئەلئەقسا لە ئارادایە."
ئەلنوونو هەروەها ڕایگەیاند کە رژێمی سەهیۆنی بە جێبەجێکردنی سیاسەتی جۆراوجۆر، کاریگەریی خستووەتە سەر ڕای گشتیی دانیشتووانی کەرتی ڕۆژئاوا و ئەم پرسە پێویستی بە هەوڵی بەکۆمەڵ هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی.
ناوبراو داوای جووڵەی جدیی کرد بۆ پشتیوانیکردن لە کەرتی ڕۆژئاوا و جەختی کردەوە کە خەڵکی ئەم ناوچەیە دەبێت ڕۆڵێکی چالاکتر لە بەرەنگاربوونەوەی هەنگاوەکانی رژێمی سەهیۆنیدا بگێڕن.
ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی، "بنیامین نەتانیاهۆ دوای ئۆپەراسیۆنی ٧ی ئۆکتۆبەر لە هەوڵی داڕشتنەوەی تیۆریی بەرپەرچدانەوەی 'ئیسرائیل'دا بوو، بەڵام ئێستا لە بەرامبەر ئێران و لوبنان بە شێوەیەکی پلەبەپلە خەریکی پاشەکشەکردنە."
ئەو ڕوونی کردەوە کە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران پیشانی دا "ئیسرائیل" بەهێزترین کارەکتەری ناوچەکە نییە و پشتیوانیی ئەمریکاش بۆ ئەم رژێمە بێسنوور نییە.
ئەلنوونۆ هەروەها ڕایگەیاند کە دەسەڵاتگرتنی ڕەوتی ڕاستڕەوی توندڕەو لە رژێمی سەهیۆنیدا، ڕووخسارێکی نوێی لە رژێمی سەهیۆنی بە جیهان ناساندووە و داگیرکاری دەبێت بۆ هەمیشە کۆتایی بێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لەگەڵ بەردەوامی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران، ئێران و عومان پێکهێنانی تیمێکی هاوبەشیان بۆ بەڕێوەبردنی ئایندەی گەرووی هورمز ڕاگەیاند.
ئێران ئیدیعاکانی ئەمریکای سەبارەت بە بەشداری دانوستانی ئەتۆمی ڕەت کردەوە و ڕایگەیاند کە توانای بەرگری وڵاتەکەی بۆ گفتوگۆ نییە.
مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە کاتێکدا کە هەوڵەکانی ئاشتی بەردەوامە، گەیشتە پاکستان.