حاڵەتێکی تووشبوون بە ئیبۆلا لە فەرەنسا دەستنیشانکرا
وەزارەتی تەندروستی فەرەنسا ڕایگەیاند، حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئیبۆلا لەو وڵاتە دەستنیشان کراوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکە، پزیشکێک کە لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیکەوە گەڕابوو بۆ فەرەنسا، پشکنینی ڤایرۆسی ئیبۆلا پۆزەتیڤ دەرچووە. دەسەڵاتداران ڕایانگەیاندووە، ئەو کەسە خراوەتە ژێر چارەسەر و چاودێری.
لە بەیاننامەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئەمە یەکەم حاڵەتی ئیبۆلا بووە لە فەرەنسا لەم ماوەیەدا بینراوە، هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، سیباستیان لێکۆرنو، سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکات.
دوای ئەوەی ٢٤٦ حاڵەتی گومانلێکراو و مردنی ٦٥ کەس لە پارێزگای ئیتوری لە ڕۆژهەڵاتی کۆماری دیموکراتیکی کۆنگۆ تۆمارکرا، لە ١٥ی ئایاردا پەتای ئیبۆلا لەو وڵاتە ڕاگەیەندرا.
بەهۆی سەرهەڵدانەوەی پەتای ئیبۆلا، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە ١٧ی ئایاردا باری نائاسایی تەندروستی گشتیی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.
دەسەڵاتدارانی تەندروستی دەڵێن، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەهۆی جۆرێکی دەگمەنی ڤایرۆسی ئیبۆلاوەیە کە ناوی "بوندیبوگیۆ"یە. شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ئێستادا هیچ چارەسەرێک یان ڤاکسینێکی پەسەندکراو بۆ ئەم جۆرە نییە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەناو وەزیری جەنگی رژێمی داگیرکەر ڕایگەیاند کە سەرەڕای داواکاری ئەمریکا بۆ کشانەوەی سوپای داگیرکەر لە باشووری لوبنان دەمێنێتەوە.
دکتۆر باسم نەعیم، جێگری سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە عەرەبی و ئیسلامییەکانی بزووتنەوەی حەماس لەگەڵ دکتۆر عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە تەلەفۆن گفتوگۆی کرد.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٤١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٤٠٢ کەس.