رووسیا: لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ سەربازی ئۆکرانیا کوژران
وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی "ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەت" لە ئۆکرانیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ سەربازی ئۆکرانیا کوژران.
وەزارەتەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا دوایین زانیاریی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنە بەردەوامەکانی ئۆکرانیا و دۆنباس بڵاوکردەوە.
لە بەیاننامەکەدا بانگەشەی ئەوە کراوە کە هێزەکانی رووسیا لە هەموو هێڵەکانی پێشەوە بەردەوامن لە پێشڕەویەکانیان و تەنها لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ٥٨٥ سەربازی ئۆکرانیا کوژراون و ٨ زرێپۆشی شەڕکەر تێکشکێنراون.
هەروەها ئیدعا کرا کە سوپای رووسیا ١٤٩ ئامانجی پێداوە، لەوانە دامەزراوەی ژێرخانی سووتەمەنی، وزە و گواستنەوە، کۆگاکانی سووتەمەنی، شوێنی هەڵدانی فڕۆکەی بێ سەرنشینی دوور مەودا و کارمەندانی سەربازی.
هەروەها لە بەیاننامەکەی وەزارەتەکەدا هاتووە کە ١٧ بۆمبی دژە فڕۆکەی ڕێنمایی کراو و ٢ مووشەکی هایمارسی دروستکراوی ئەمریکا و ٧٦٢ فڕۆکەی بێ سەرنشینی سەر بە سوپای ئۆکرانیا لەناو براون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند کە گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە هێشتا ڕووبەڕووی کارەساتێکی مرۆیی و بێپێشینەیە کە لە دەرەنجامی بەردەوامیی شەڕی کۆمەڵکوژیی رژێمی سەهیۆنی، کوشتاری ڕێکخراو، گەمارۆ و وێرانکاریی بەربڵاو، ڕۆژ بە ڕۆژ توندتر دەبێتەوە.
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئەو بانگەشانەی ڕەتکردەوە کە ئێران کاڵای ئەمریکی دەکڕێت لە بەرامبەر ئازادکردنی سەروەت و سامانە بەستووەکانیدا.
لە ئەنجامی بوومەلەرزە بەهێزەکانی ڤەنزوێلادا لانیکەم ١٦٤ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٧١ کەسیش بریندار بوون.