نەعیم قاسم: رژێمی داگیرکەر دەبێت بێ مەرج لە لوبنان بچێتە دەرەوە
شێخ نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حزب الله-ی لوبنان، ڕایگەیاند کە بەرخۆدان پرۆژەی رژێمی داگیرکەر – ئەمریکیی تێکشکاندووە و پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە.
قاسم وتی، "ئامادەیی ئیسرائیل لە لوبنان بەهۆی مووشەکەکانەوە نییە، بەڵکوو ئامانجی ئەو قووتدان و داگیرکردنی لوبنانە."
ناوبراو زیادی کرد کە "ئێران توانی خۆڕاگری بکات و بگاتە لێکتێگەیشتنێک کە ڕاگەیاندنی فەرمیی شکستی ئەمریکا و ئیسرائیلە."
سکرتێری گشتیی حزب الله جەختی کردەوە کە هیچ بژاردەیەک لە بەردەم رژێمی سەهیۆنیدا نییە جگە لە پاشەکشەی تەواوەتی لە هەر بستێکی خاکی لوبنان و ڕاگرتنی دەستدرێژییەکان.
قاسم ڕوونی کردەوە کە رژێمی داگیرکەر دەبێت بێ مەرج لە لوبنان بچێتە دەرەوە و هیچ ئاساییکردنەوەیەک، هەڵوەشاندنەوەی دۆخی دوژمنایەتی، دەستکەوتێک بۆ "ئیسرائیل" یان ئامادەییەکی بەشەکیی ئەو لە خاکی لوبناندا قبووڵ ناکرێت.
هەروەها وتی، "بنمیچی سەروەریی لوبنان دەتوانێت بە پابەندبوون بە دەرئەنجامەکانی ڕێککەوتنی ٢٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ بەدی بێت."
سکرتێری گشتیی حزب الله زیادی کرد کە سەروەریی لوبنان ناتوانێت دوژمنایەتیی نیوەی گەلی لوبنان بکات، چونکە وڵات بە هەموو پێکهاتەکانییەوە مانای هەیە، نەک بە پۆست و پێگە فەرمییەکان.
قاسم جەختی کردەوە کە بەرخۆدان بەهێزە و ڕوو لە لایەنە ناوخۆییەکانی لوبنان وتی، "ئەگەر لە ڕێڕەوی سەروەریی لوبناندا هەنگاو بنێن، ئەوا بەرخۆدان لە پاڵیاندا دەبێت."
ناوبراو ڕوونی کردەوە کە بەرخۆدان بە بوون، ئامادەیی، بڕیارەکان و تواناکانی خۆیەوە بەردەوامە و کۆڵەکەی سەربەخۆیی و ڕزگارکردنی لوبنانە.
سکرتێری گشتیی حزب الله-ی لوبنان لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە ڕزگارکردنی فەڵەستین وەک قیبلەنما و ئاراستەی سەرەکیی بەرخۆدان دەمێنێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای پاسداران و ئیدارەی بەڕێوەبردنی ڕێڕەوی ئاوی کەنداوی فارس هۆشدارییان دا کە تێپەڕین بە گەرووی هورمز تەنیا لە ڕێگەی ئەو ڕێگایانەی کە لە لایەن تارانەوە پەسەند کراون، دەکرێت.
کەشتییەکی بە ئاڵای سینگاپوور، دوای ڕووداوێک لە گەرووی هورمز، زیانێکی کەمی پێگەشت.
لە باشووری لوبنان لە ئەنجامی تەقینەوەی پاشماوەیەکی بەجێماوەی هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنییەوە، کەسێک گیانی لەدەست دا.