تەقینەوەیەک کە زایۆنیستەکان بەجێیان هێشتووە لە لوبنان تەقیەوە: کەسێک کوژرا
لە باشووری لوبنان لە ئەنجامی تەقینەوەی پاشماوەیەکی بەجێماوەی هێرشە ئاسمانییەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنییەوە، کەسێک گیانی لەدەست دا.
بەگوێرەی سەرچاوە فەرمییەکانی لوبنان، لە کاتێکدا کە هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامن لە هێرشە ئاسمانییەکان، بۆردومان و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لە سەرانسەری باشووری لوبنا، تەقەمەنییەکی نەتەقیو لە شارۆچکەی ئەلمەنسووری باشووری لوبنان تەقیوەتەوە.
ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە رووداوەکەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی نیشتمانیی لوبنان، نزیکەی کاتژمێر ٠٧:٣٠ بەکاتی ناوخۆیی بەیانی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆکە جەنگییەکانی داگیرکەر هێرشێکی ئاسمانی ٢ قۆناغییان ئەنجام دا و ناوچەی نەباتیەیان لە باشووری لوبنان کردە ئامانج.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە هێرشێکی دیکەی ئەمڕۆدا، هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکان و ئاگریان لە ماڵەکان لە شارۆچکەی سنووری مەرکەبا (ناوچەی مەجوون) لە باشووری لوبنان بەرداوە.
جگە لەوەش فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سەر بە داگیرکەران بەسەر بەیرووتی پایتەختی لوبناندا فڕی.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سوپای پاسداران و ئیدارەی بەڕێوەبردنی ڕێڕەوی ئاوی کەنداوی فارس هۆشدارییان دا کە تێپەڕین بە گەرووی هورمز تەنیا لە ڕێگەی ئەو ڕێگایانەی کە لە لایەن تارانەوە پەسەند کراون، دەکرێت.
کەشتییەکی بە ئاڵای سینگاپوور، دوای ڕووداوێک لە گەرووی هورمز، زیانێکی کەمی پێگەشت.
شێخ نەعیم قاسم، سکرتێری گشتیی حزب الله-ی لوبنان، ڕایگەیاند کە بەرخۆدان پرۆژەی رژێمی داگیرکەر – ئەمریکیی تێکشکاندووە و پێی ناوەتە قۆناغێکی نوێوە.