هێرشێکی چەکداری لە ئەڵمانیا: ٥ کەس کوژران و کەسێک دەستگیر کرا
لە ئەڵمانیا لە شاری ستاد، شارێکی سەربە ویلایەتی ساکسۆنی خوارووی ئەڵمانیا، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری ٥ کەس کوژران و تۆمەتبارێکیش دەستگیر کرا.
لە شاری ستاد، شارۆچکەیەکی ڕۆژئاوای شاری هامبۆرگ لە ویلایەتی ساکسۆنی خواروو، هێرشێکی چەکداری رووی دا.
لە هێرشەکەدا ٥ کەس گیانیان لەدەستدا و تۆمەتبارەکە لە لایەن پۆلیس دەستبەسەر کرا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی لۆنێبۆرگ ڕایگەیاندووە، دەنگی تەقە لە شەقامی دانکەرز لە ستاد بیستراوە و هۆشدارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "تکایە لە ناوچەکە دوور بکەونەوە".
لە کاتێکدا ڕێوشوێنی ئەمنی توند لە ناوچەکەدا گیراوەتەبەر، بەڵام تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی سەبارەت بە چۆنیەتی و هۆکاری ڕوودانی ڕووداوەکە نەدراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
عەلی زەید، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، کە تێیدا دەیان سیاسەتمەدار و بەرپرسی باڵا دەستگیرکراون، تەنیا قۆناغی یەکەم بووە.
١٠١ ساڵ بە سەر لە سێدارەدانی شێخ سەعید و ٤٦ هاوڕێکەی تێپەڕی. شەهیدەکان بە رەحمەت و مینەت یاد دەکرێن.
بەرپرسانی تەندروستی ئەفغانستان ڕایانگەیاند، لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٤٥ هەزار کەس کە بەدەست ئالوودەبوونی ماددەی هۆشبەرەوە دەناڵێن چارەسەری خۆیان تەواو کردووە و گەڕانەوەی لای خانەوادەکانیان.