ئەفغانستان تۆڵەی لە پاکستان دەکاتەوە: باجی هێرشەکان دراوە
دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی پاکستان بۆ سەر ناوچە سنوورییەکان کە بووە هۆی کوژرانی دەیان هاووڵاتیی مەدەنی، ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لەسەر خاکی پاکستان دەستپێکردووە.
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان ڕایگەیاند کە بەناو ناوەندێکی داعشی لە شارۆچکەی سارانان لە پارێزگای بەلوچستانی پاکستان کردۆتە ئامانج، هەروەها هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر چەند شوێنێک لە پارێزگای خیبەر پەختونخوا ئەنجام داوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە ئۆپەراسیۆنەکان بۆ بەرگریکردن لە خۆ ئەنجام دراون.
سوپای پاکستان لە بەیاننامەیەکدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە چوار فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی بێلایەن کردووە کە لە ئاسمانی بەلوچستاندا دۆزراونەتەوە. کاربەدەستانی خۆجێی ڕایانگەیاند کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان لە نزیک قوتابخانەیەک لە سارانان بینراوە، هەروەها لە رووداوەکەدا ٢ کەس بریندار بوون.
دوایین پێکدادانەکان وەک لاپەڕەیەکی نوێ لە گرژییەکانی چەند مانگێک لە نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێدا سەیر دەکرێن. حکومەتی ئیمارەتی ئیسلامی بانگەشەی ئەوە دەکات کە ئۆپەراسیۆنەکانی پاکستان لەسەر سنوورەکان کە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەڕێوە دەچێت، لە ڕاستیدا خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج.
ئەمڕۆ دووشەممە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکانی پاکستان بۆ سەر شوێنە نیشتەجێبوونەکانی نزیک سنووری ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان لانیکەم ٢٨ کەسی مەدەنی کوژران و ٤٩ کەسیش بریندار بوون. لە کاتێکدا ئیسلام ئاباد هێرشەکانی بە تۆڵەسەندنەوە لە بەرامبەر کردەوە تیرۆریستییەکانی گوماناوی لەسەر خاکەکەی وەسف کرد، ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان ئەم پاساوانەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە پاکستان هەوڵدەدات تاوانباری سیاسەتە ئەمنییە شکستخواردووەکانی خۆی بگوازێتەوە بۆ سەر دراوسێکەی.
پاکستان لە مێژە ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان تۆمەتبار دەکات بەوەی کە پەنا بۆ گروپە چەکدارەکان دابین دەکات. ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان بە توندی ئەم تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت کێشەی ئەمنی لەو وڵاتەدا بابەتێکی ناوخۆییە بۆ پاکستان و کردنی ئیمارەتی ئیسلامی بە بزنی قوربانی واقیعەکە ناگۆڕێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ویلایەتی ئیواتەی وڵاتی ژاپۆن بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٩ رووی دا.
بەپێی زانیارییەکان، پلەکانی گەرما کە لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦دا لە ئیسپانیا تۆمار کراون، گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی لە ماوەی ٦٥ ساڵدا. بەپێی خەمڵاندنەکان نزیکەی ٩٠٠ کەس لە وڵاتەکەدا بەهۆی شەپۆلی گەرمای زۆرەوە گیانیان لەدەستداوە.
قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوو وڵات گەیشتووەتە ٢ ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار. وەبەرهێنانەکان لە بازرگانی سنوور بەزاندن و کانگاکان بەهێزتر دەکرێن بۆ ئەوەی لە ماوەی ٣ ساڵدا بگاتە ئامانجی ١٠ ملیار دۆلار.
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر پابەندبوونەکان جێبەجێنەکرێن، بژاردەی سەربازی لەسەر مێزە.