رژێمی داگیرکەر ڕێگری لە بانگی پیرۆز لە قودس دەکات: پڕۆژە یاساکە لە بەناو پەرلەمان پەسەند کرا
بەناو پەرلەمانی رژێمی داگیرکەر لە خوێندنەوەی یەکەمدا ڕەشنووسی یاسایەکی پەسەند کرد کە بانگی نوێژ لە مزگەوتەکانی قودس و ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین لە ساڵی ١٩٤٨ قەدەغە دەکات.
حەماس بەیاننامەیەکی لەسەر ئەم بابەتە بڵاوکردەوە و هەوڵەکەی رژێمی داگیرکەری بە "جەنگێکی ئایینی کە دژی ناسنامەی ئیسلامی فەلەستین بەڕێوەدەچێت" وەسف کرد.
ئەم بەناو پڕۆژەیاسایە کە لە لایەن پارتی دەسەڵاتی جوولەکەکانەوە بە سەرۆکایەتیی بن گڤیر بەناو وەزیری ئاسایشی نەتەوەیی سەهیۆنی پێشکەش کرا، بە ٥٠ دەنگی "بەڵێ" و ٣٦ دەنگی "نەخێر" قۆناغی یەکەمی بەناو پەرلەمانی ١٥٠ کورسی تێپەڕاند. بۆ ئەوەی پڕۆژەیاساکە ببێتە یاسا، پێویستە ٣ جار دەنگدانەوەی جیاواز ئەنجام بدرێت.
بەپێی ئەم پڕۆژە یاسایە وتنەوەی بانگی پیرۆز بە بڵندگۆ لە مزگەوتەکان قەدەغە دەکرێت، ئەگەر ئەم قەدەغەیەش ڕەچاو نەکرێت، هەڵدەکوتنە سەر مزگەوتەکان، دەست بەسەر مزگەوتەکاندا دەگیرێت، هەروەها هەوڵی سزادانەوە دەدرێت.
بەگوێرەی پڕۆژەیاساکە، ئەو مزگەوتانەی پابەندی یاساکە نین، دەتوانن تا ٥٠ شیکل سزا بدرێن.
حەماس لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ئەم ڕەشنووسە یاسایە "ئەخلاقێکی نوێی شەڕی ئایینییە" لە دژی گەلی فەلەستین و مزگەوتی ئەقسا و جەژنە ئیسلامییەکانی دیکە و شوناسی فەلەستینی.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا بانگەوازێک کرا بۆ پاراستنی خاکە پیرۆزەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
غەززە، لە سەردەمی ئەو گەمارۆ و پەلامارەدا کە هەزار ڕۆژ تێپەڕیوە، تەنیا هەرێمێکی کۆمەڵکوژی و جینۆساید نییە، بەڵکو گەڕاوەتەوە بۆ جوگرافیایەکی کارەسات کە سیستەمی تەندروستی ڕووخاوە، ژێرخانی وێران بووە، برسێتی تەشەنەی کردووە و دیمۆگرافیاکەی گۆڕاوە. بێکاریگەری سیستەمی نێودەوڵەتیش قەیرانەکەی قووڵتر کردووەتەوە.
لە باکوری ڕۆژهەڵاتی تایلەند، بارهەڵگرێک کە لەلایەن شۆفێرێکی گەنجەوە لێخوڕیبوو، ٨ قەشەی بودایی کوشت و ١٣ دەروێشی دیکەش بریندار بوون.
سوپای ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای نیشتنەوەی بەپەلەی هەلیکۆپتێرێکی ئەمریکی لە دەریای عەرەبیدا سەربازێک بێ سەروشوێن بوو. هیچ بەڵگەیەک نەبووە کە ئەو رووداوە دەرئەنجامی هێرشێکی دوژمنکارانە بووە.