ئەفغانستان دەستی بە دروستکردنی ٣ بنکەی تەندروستی نوێ کردووە
دەسەڵاتدارانی ئەفغانستان دەستیان کردووە بە دروستکردنی ٣ بنکەی تەندروستی نوێ لە پارێزگای هەلمەند لە باشووری ئەو وڵاتە.
وەزارەتی تەندروستی ئیمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ فراوانکردنی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە تەندروستییە سەرەتاییەکان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی شەڕ، دەستیان بە دروستکردنی ٣ بنکەی تەندروستی نوێ لە باشووری پارێزگای هەلمەند کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتەکە، ئەو پڕۆژانە کە بە کۆی گشتی ٧٢ ملیۆن ئەفغانی (زیاتر لە ملیۆنێک و ١٣ هەزار دۆلاری ئەمریکی)ن، خزمەت بە دانیشتوانی ناحیەکانی ناد عەلی، گریشک و سەنگین دەکەن.
پێشبینی دەکرێت ئەم گەشەپێدانە دەستڕاگەیشتن بە چاودێری تەندروستی بۆ هەزاران دانیشتووی دەوروبەری ئەم ناوچانە بە شێوەیەکی بەرچاو باشتر بکات.
حکومەتی ئەفغانستان ئامانجی دروستکردنی لانیکەم یەک دامەزراوەی تەندروستییە لە هەموو قەزایەکی ئەو وڵاتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە دیمەشقی پایتەختی سوریا ٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
یەکێتیی شارەوانییەکانی کەرتی غەززە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک سەبارەت بە ڕوودانی نزیکی کارەساتێکی مرۆیی، تەندروستی و ژینگەیی بەهۆی داڕمانی خێرای خزمەتگوزارییە بنەڕەتییە شارستانییەکان هۆشداریی دا و داوای هەنگاوی خێرای بۆ ڕزگارکردنی گیانی دانیشتووانی ئەم کەرتە کرد.
داگیرکەرانی سەهیۆنی لە کەناری ڕۆژئاوا درێژەیان بە سیاسەتی ڕووخاندن دا. لە بەیت لەحم خانوویەکی دوو نهۆمییان ڕووخاند و ئیدیعایان کرد کە بەبێ مۆڵەت دروستکراوە و ٣ خانووی کشتوکاڵییان لە نابلوس و سەلفیت کردە ئامانج. ئەو ناوچەیە لە کاتی ڕووخاندنەکاندا گەمارۆ درا و بەشێک لە فەلەستینیەکان دەستبەسەر کران.