هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر کیێڤ: ٣٠ کوژراو و ٧٠ بریندار
رووسیا لە شەوێکدا هێرشێکی بەرفراوانی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کردە سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا. باس لەوەش کراوە کە لەو هێرشەدا ٣٠ کەس کوژراون.
ڤیتالی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوانی کیێڤ، رووداوەکانی بە یەکێک لە قورسترین هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر شارەکە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەوە وەسف کرد.
بەپێی زانیارییەکان، لەو هێرشانەدا سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەندین مووشەکی بالیستی و کروز بەکارهێنراون، کە لە بەیانییەوە دەستیپێکردووە و بۆ چەند کاتژمێر بەردەوام بووە. سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا بۆ ڕێگریکردن لە هێرشەکان چالاک کرا و بۆ ماوەیەکی زۆر دەنگی تەقینەوەکان لە سەرتاسەری شارەکەدا بیسترا.
هێرشەکان ئاگری بەرفراوانیان لێکەوتووەتەوە. بەگوێرەی زانیارییەکان، شراپنیلی مووشەکەکان ناوچەکانی نیشتەجێبوون و هۆتێلێکی ناوەندی شارەکەی گرتووەتەوە، هاوکات بەشێکی بەرچاو لە باڵەخانەیەکی شوقەیی نۆ نهۆمی لە بەری چەپی ڕووباری دنیپەر تێکشکێنراوە.
تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بەو کەسانەی لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە، نزیکەی ٧٠ برینداریش لە نەخۆشخانەکان چارەسەر دەکرێن.
دەسەڵاتداران هۆشدارییان داوە لەوەی کە ئەگەری هەیە ژمارەی کوژراوان بەرزبێتەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له تاران، لهلايهن مەسعوود پزشکیان، سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانهوه، پێشوازیی لێکرا.
ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، شاندی باڵای نزیکەی ١٠٠ وڵات لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی و پرسەی عەلی خامنەیی ڕێبەری شەهیدی ئێران بەشداری دەکەن.
سوپای ئەندەنوسیا بڵاویکردەوە، تەرمی فڕۆکەوانی ئەمریکی نیکۆلاس ئێف گۆسێلین کە لە هێرشێکی گوماناویدا کوژرا کە تێیدا فڕۆکەکەی لە پاپوای ڕۆژهەڵاتترین ناوچەی ئەندەنوسیا ئاگری تێبەردرا، تەرمی دۆزرایەوە و دەرهێنرایەوە.