ئێران: تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە
جەنەراڵ ئەمیر حاتەمی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران ڕایگەیاند، تۆڵەی شەهیدبوونی ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی و سەرجەم سەربازە شەهیدەکانی هێرشەکانی ئەمریکا و رژێمی داگیرکەر دەکەنەوە.
لە کاتێکدا ئێران ماڵئاوایی لە ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران کرد کە لە ٢٨ی شوباتدا لە هێرشێکی ئاسمانی ئەمریکا و رژیمی داگیرکەردا شەهید بوو، بەیاننامەیەک کە بەڵێنی تۆڵەسەندنەوە لە سوپای ئێرانەوە هات.
جەنەراڵ ئەمیر حاتەمی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئێران سەبارەت بە مەراسیمی بەخاکسپاردنی خامنەیی لێدوانی بۆ تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ئێران دا.
حاتمی وتی، "بێ گومان ئەم شەهیدبوونە ئیرادەی ئێمەی زیاتر بەهێزتر کردووە، پێویستە دوژمنانی گەلی ئێران، ئەمریکا و ئیسرائیلی بکوژ، بزانن کە ئێمە تۆڵەی ئیمامی شەهیدمان (خامەنەیی) و هەموو شەهیدەکانمان دەکەینەوە."
لە تاران پرسەیەکی دەوڵەتی بۆ خامنەیی بەڕێوە دەچێت. دوابەدوای ئەو ڕێوڕەسمە کە نزیکەی هەفتەیەک دەخایەنێت، خامنەیی ڕۆژی ٩ی تەمووز لە مەشهەد بە خاک دەسپێردرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاندێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس لە تاران لە مەراسیمی پرسەی فەرمی سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری پێشووی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کە لە هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و رژێمی سەهیۆنیدا شەهید بوو، بەشدارییان کرد.
کاروانی پرسەی ٦ ڕۆژە بۆ سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی کە لە هێرشێکی ئەمریکا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران شەهید بوو، لە تاران دەستی پێکرد. نزیکەی ١٠٠ وڵات بەشداری لە مەراسیمەکاندا دەکەن.
لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی سەربازی لە شاری حومسی وڵاتی سوریا ٥ کەس گیانیان لەدەستدا.