ئاژاوەگێڕی لە زیندانێکی سریلانکا: ١٩ کوژراو و ٥٠ بریندار
لە یەکێک لە زیندانێکی سریلانکا شەڕ و پێکدادانێک روویدا و بەهۆیەوە نۆزدە کەس کوژران و نزیکەی ٥٠ کەسیش بریندار بوون.
رووداوەکە لە زیندانێکی شاری نێگۆمبۆ کە شارێکە لە ڕۆژئاوای لانکا روویداوە.
بەگوێرەی میدیا نیشتمانییەکان، رووداوەکان پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە بە پێکدادان لە نێوان دوو گرووپی زیندانیان دەستیپێکردووە. شەوی یەکشەممە دۆخەکە کۆنترۆڵکرا. بەڵام سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە دووبارە توندوتیژی سەریهەڵدا.
پۆلیس بڵاویکردەوە، لە ئاژاوەگێڕییەکانی زیندانەکەدا بە گشتی ١٩ کەس گیانیان لەدەستداوە و لانیکەم ٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی نێگۆمبۆ. پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردووە، دەسەڵاتداران هەنگاو دەگرنەبەر بۆ گواستنەوەی ئەو کەسانەی کە بە سەختی برینداربوون بۆ نەخۆشخانەی نیشتمانی لە شاری کۆڵۆمبۆ.
پاسەوانانی زیندان و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان لە نێو کوژراوان و بریندارەکاندان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
مەحموود مەرداوی، لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس، پێشوازیی لە دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکی لیژنەی فریاگوزاریی حکوومی لە غەززە کرد و بە "هەنگاوێکی نیشتمانی" لە ڕێڕەوی ڕەخساندنی زەمینە بۆ ڕادەستکردنی بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە بە لیژنەی نیشتمانی لە قەڵەم دا.
لە شاری مومبای پایتەختی هیندستان بەهۆی داڕمانی باڵەخانەیەک بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٩٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٥٧١ کەس.