رژێمی داگیرکەر جارێکی دیکە لە کەناری ڕۆژئاوا فەلەستینییەکانی دەستبەسەر کرد
رژێمی داگیرکەر شەپۆلێکی بەرفراوانی دەستبەسەرکردنی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو دەستپێکردووە و زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتیی دەستبەسەر کرد کە یەکێکیان ژن بوو.
رژێمی داگیرکەر هەڵیکوتایە سەر شارۆچکەی مەدامە لە باشووری پارێزگای نابلوس و دەیان خانووی کردە ئامانج و هێزی داگیرکەری بە توندی لە گەڕەکەکانی شارۆچکەکەدا جێگیر کرد و نزیکەی ١٤ هاوڵاتییان دەستبەسەر کرد.
لە پارێزگای سەلفیت، رژێمی داگیرکەر دوای هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیان و پشکنینی ماڵەکانیان، مەحمود ئەلبار، سەرۆکی سەندیکاکانی کرێکارانی ئەو پارێزگایە و هاوڵاتییەک بە ناوی ئیسلام حەسەن وایل یاسین دەستبەسەر کرد.
لە پارێزگای جەنین، رژێمی داگیرکەر ٤ هاووڵاتیی دەستبەسەر کرد کە یەکێکیان ژن بوو.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی زیندانییەکان جەختی لەوە کردەوە کە ئەم شەپۆلە بەربڵاوەی دەستبەسەرکردن کە لەلایەن داگیرکەرانەوە لە پارێزگا جۆربەجۆرەکانی کەناری ڕۆژئاوا ئەنجام دەدرێت، بەشێکە لە سیاسەتی پەرەسەندنی سیستماتیکی کە چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگای فەلەستین دەکاتە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
سەرەڕای بەردەوامیی ئاگربەست و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، رژێمی سەهیۆنی درێژەی بە هێرشەکانی بۆ سەر پارێزگای نەباتیە لە باشووری لوبنان دا.
هێزەکانی داگیرکەر لە کەنارئاوەکانی ناوەڕاستی کەناری غەززە ٧ ماسیگری فەلەستینییان دەستبەسەر کرد.
ناوەندی داتا فەلەستینییەکانی "مەعتی" لە ڕاپۆرتێکی نوێدا، ئاماری پێشێلکردنی مافەکانی فەلەستینییەکان لە شاری قودسی داگیرکراو لە ماوەی هەزار ڕۆژی شەڕی کۆمەڵکوژی دژی کەرتی غەززە بڵاو کردەوە.