پاشماوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگر کە لە کەناراوەکانی پاکستان بێسەروشوێن بوو، دۆزرایەوە
پاشماوەی فڕۆکەیەکی بارهەڵگری کۆمپانیای K2 Airways Boeing 737 کە لە کەناراوەکانی پاکستان لە ڕادار ون بوو، لە بنی دەریادا دۆزرایەوە. هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامن بۆ دۆزینەوەی ٥ ئەندامی تیمەکە.
دەسەڵاتداران ڕایانگەیاند، دوای گەڕانێک کە نزیکەی ١٢ کاتژمێری خایاند، پاشماوەی فڕۆکەکە دۆزرایەوە.
دەسەڵاتی فڕۆکەخانەکانی پاکستان ڕایگەیاند کە پاشماوەی فڕۆکەکە بە دووری نزیکەی ٥٣ میل دەریایی (٩٨ کیلۆمەتر) لە باشووری پۆرت ئومەرا دۆزراوەتەوە.
هێڵی ئاسمانی K2 ڕایگەیاندووە کە ٢ فڕۆکەوان و ٢ ئەندازیار و ئەندامێکی ستافی پشتیوانی لەناو فڕۆکەکەدا بوون، بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی بارودۆخی تیمی فڕۆکەوانییەوە بڵاونەکراوەتەوە.
شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی دوای رووداوەکە دەربڕی و فەرمانی دا هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن خێراتر بکرێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ١١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٦١٥ کەس.
دۆنالد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران بەردەوام بێت لە بەئامانجگرتنی کەشتیەکان، هێرشەکانی ئەمریکا زۆر توندتر دەبن.
رژێمی سەهیۆنی دوای ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، ١٥ بەندکراوی فەلەستینی کە لە غەززە دەستبەسەر کرابوون، ئازاد کرد.