سوپای پاسدارانی ئێران: بنکەکانی ئەمریکامان بە مووشەکی بالیستیکی کردە ئامانج
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران ڕاگەیاند، بۆ وڵامدانەوە بە هێرشەکانی ئەمریکا بنکەکانی ئەمریکا لە ئوردن بە مووشەکی بالیستیکی کرانە ئامانج.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئێران سەبارەت بە ئۆپڕاسیۆنەکەی دژی ئەمریکا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکە دەستنیشان کرا، ناوەندی فەرماندەیی و کۆنترۆلی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا و بنکەی ئاسمانی ئەمریکا لە ئوردن بە ١٠ مووشەکی بالیستیکی کرانە ئامانج.
سوپای پاسداران هۆشداری دایەوە، ئەگەر هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام بن بنکەکانی دیکەی ئەمریکاش دەکرێنە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شاری جینجیانگی پارێزگای فوجیانی وڵاتی چین بەهۆی دەرکەوتنی ئاگر لەناو کارگەیەکی دروستکردنی پێڵاو لانیکەم ٢٨ کەس گیانیان لەدەستدا.
فڕۆکەیەکی جەنگی ئێف ١٦ کە گەشتێکی مەشقی لە یۆنان ئەنجام دەدا، لە کاتی نیشتینەوەی بەپەلە ئاگری گرت.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی دوو بوومەلەرزەی ڤەنزوێلا گیانیان لەدەستداوە گەشتە ٣ هەزار و ٨١١ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦ هەزار و ٧٤٠ کەس.