ئونروا: زیاتر لە نیوەی خێزانەکانی غەززە دەستیان بە کەرەستە تەندروستییەکان ڕاناگات
ئاژانسی فریاگوزاری و کارپێکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان ئونروا سەبارەت بە خراپتربوونی دۆخی تەندروستی و ژینگەیی لە کەرتی غەززە هۆشداریی دا.
ئانروا ڕایگەیاند زیاتر لە نیوەی خێزانەکانی غەززە لە سایەی بەردەوامیی قەیرانی مرۆیی، دەستیان بە کەرەستە سەرەتاییە تەندروستییەکان ڕاناگات.
بەپێی ڕاگەیاندنی ئەم دامەزراوەیە، ٥٢ لەسەدی خێزانەکان ڕاپۆرتیان داوە کە ئاوەڕۆ یان نیشتووەکانی قوڕ و لای لە نزیک شوێنەکانی نیشتەجێبوونیان بوونی هەیە.
ئونروا هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە منداڵانی ٦٤ لەسەدی خێزانە فەلەستینییەکان لە کەرتی غەززە بەهۆی بارودۆخی سەختی بژێوی و داڕمانی خزمەتگوزارییەکانی ئاو و ئاوەڕۆ، بەدەست نەخۆشییە پێستییەکانەوە دەناڵێنن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی کۆنگۆ، ژمارەی توشبووانی پشتڕاستکراوی تووشبووانی ئیبۆلا لەوەتەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئێبۆلا لە ١٥ی ئایاردا بۆ ١٧٩٢ کەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی مردووانیش گەیشتووەتە ٦٢٥ کەس.
لەگەڵ تەواوی ڕێگرییەکانی سوپای داگیرکەر ئەمڕۆ دەیان هەزار فەلەستینی نوێژی هەینییان لە مزگەوتی ئەقسا و گۆڕەپانەکانیدا ئەنجام دا.
ئەمڕۆ ٢٠ ساڵ بەسەر شەهیدبوونی شامیل باسایێڤ، کەسایەتییەکی دیاری مێژووی چیچان و فەرماندەیەکی جیهادی چیچان تێدەپەڕێت.