هۆشداریی وەزارەتی تەندروستیی غەززە: ٧٠ لە سەدای ئەمبولانسەکان لە سووڕی خزمەتکردن دەرچوون
وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ئەو ئۆتۆمبێلە داڕزاوانەی لە کەرتی گواستنەوەی خزمەتگوزاری و ئەمبولانسدا ماونەتەوە، ئیتر توانای وەڵامدانەوەی پێداویستییە ڕۆژانەکانیان نییە.
بەپێی ئەم ڕاگەیەندراوە، ٧٠ لە سەدای ئەم ئۆتۆمبێلانە بەهۆی بەئامانجگرتنی ڕاستەوخۆ، کەڵەکەبوونی کێشە تەکنیکییەکان و نەبوونی پارچەی یەدەگەوە لە سووڕی خزمەتکردن دەرچوون.
وەزارەتی تەندروستیی غەززە جەختی لەوە کردەوە کە لە بارودۆخی ئێستادا، دابینکردنی پێداویستییەکانی گواستنەوەی نەخۆشان و تیمە پزیشکییەکان ڕووبەڕووی سەختییەکی جدی بووەتەوە و هیچ ئامرازێکی جێگرەوە و سەلامەت بۆ گواستنەوەیان بوونی نییە.
وەزارەتەکە زیادی کرد کە بەردەوامبوونی ڕێگریکردن لە هێنانی تایە و پارچەی یەدەگ لەوانەیە سیستەمی گواستنەوەی کەرتی تەندروستی بەتەواوەتی ئیفلیج بکات.
بە گوتەی ئەم وەزارەتە، پاسەکانی سەر بەو کۆمپانیایانەی گواستنەوەش کە گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیدا هەیە، لە بارودۆخێکی تەکنیکی و میکانیکیی زۆر سەختدا کار دەکەن. پرۆسەی چاککردنەوە و چاودێریی خولیی ئەم پاسانەش لە چەند مانگێک لەمەوبەرەوە بەهۆی نەبوونی پارچەی یەدەگەوە وەستاوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
یەکێتی نیشتمانی کارەبای کوبا ڕایگەیاند، تۆڕی کارەبا بەتەواوی داڕما و بەهۆیەوە کارەبا لە سەرتاسەری وڵاتدا پچڕان.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دەیان خوێندکار و مامۆستا کە نزیکەی ٢ مانگ لەمەوبەر لەلایەن چەکدارەکانەوە لە ویلایەتی ئۆیۆ لە باشووری ڕۆژئاوای نێجیریا ڕفێندرابوون، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزە ئەمنییەکاندا ڕزگارکراون.
ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ جەختی کردەوە ئاژانسی فریاگوزاری و کاردۆزینەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان "ئونروا" هێشتا بڕبڕەی پشتی یارمەتییە مرۆییەکانە لە کەرتی غەززە و ناکرێت چاوپۆشی لە ڕۆڵەکەی بکرێت.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی دوو بوومەلەرزەی ڤەنزوێلا گیانیان لەدەستداوە گەشتە ٤ هەزار و ١١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦ هەزار و ٧٤٠ کەس.