دەیان خوێندکار و مامۆستای ڕفێندراو لە باشووری ڕۆژئاوای نێجیریا ڕزگار کران
بەگوێرەی زانیارییەکان، دەیان خوێندکار و مامۆستا کە نزیکەی ٢ مانگ لەمەوبەر لەلایەن چەکدارەکانەوە لە ویلایەتی ئۆیۆ لە باشووری ڕۆژئاوای نێجیریا ڕفێندرابوون، لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزە ئەمنییەکاندا ڕزگارکراون.
بایۆ ئۆنانوگا، وتەبێژی سەرۆکی نێجیریا بۆلا تینوبو، لە بەیاننامەیەکدا لە هەژماری سۆشیال میدیای خۆیدا پشتڕاستی کردەوە کە سەرجەم ئەو خوێندکار و مامۆستایانەی لە کۆمەڵگەی ئۆریێر ڕفێنراون، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی ڕزگارکردن کە هێزە ئەمنییە جیاوازەکان تێیدا بەشدار بوون، ئازاد کراون.
ڕفاندنە بەکۆمەڵەکە لە ١٥ی ئایار رووی دا، کاتێک کۆمەڵێک کەسی چەکدار هێرشیان کردە سەر سێ قوتابخانە لە کۆمەڵگەی ئێسیلێ و یاوتا لە ناوچەی حکومەتی خۆجێیی ئۆریێر لە پارێزگای ئۆیۆ.
میدیا ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە بە گشتی ٤٦ کەس ڕفێندراون کە ٣٩یان خوێندکار و ٧یان مامۆستا بوون. دواتر یەکێک لە مامۆستا ڕفێندراوەکان لە کاتی دیلدا کوژرا. دەسەڵاتدارانی نێجیریا ڕایانگەیاند کە هێرشەکە لە لایەن بۆکۆحەرام ئەنجام دراوە.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، کریستوفر موسا، وەزیری بەرگری نێجیریا ڕایگەیاند، چەکداران داوای ئازادکردنی بەشێک لە فەرماندە دەستبەسەرکراوەکانیان کردووە لە بەرامبەر بارمتەکاندا. حکومەتی نێجیریا بە ئاشکرا ئەم داواکارییەی ڕەتکردبووەوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
یەکێتی نیشتمانی کارەبای کوبا ڕایگەیاند، تۆڕی کارەبا بەتەواوی داڕما و بەهۆیەوە کارەبا لە سەرتاسەری وڵاتدا پچڕان.
ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ جەختی کردەوە ئاژانسی فریاگوزاری و کاردۆزینەوە بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان "ئونروا" هێشتا بڕبڕەی پشتی یارمەتییە مرۆییەکانە لە کەرتی غەززە و ناکرێت چاوپۆشی لە ڕۆڵەکەی بکرێت.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی دوو بوومەلەرزەی ڤەنزوێلا گیانیان لەدەستداوە گەشتە ٤ هەزار و ١١٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦ هەزار و ٧٤٠ کەس.