ئەمریکا: شەپۆلێکی نوێی هێرش بۆ سەر ئێران کۆتایی هات
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، دوایین هێرشە ئاسمانییەکانی بۆ سەر ئێران کۆتایی پێهات. بەپێی زانیارییەکان، هێرشەکە نزیکەی پێنج کاتژمێری خایاندووە، سیستەمی بەرگری کەناراوەکانی ئێران و بنکەی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و بنکە دەریاییەکانی ئێرانی کردۆتە ئامانج.
ئەمریکا ڕایگەیاند کە کۆتایی بە شەپۆلی نوێی هێرشەکانی دژی ئێران هێناوە.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران کە کاتژمێر ١٠:١٥ خولەکی پاشنیوەڕۆ کۆتاییان هات.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هێرشەکە کە نزیکەی ٥ کاتژمێری خایاند، ئامانجە سەربازییەکانی بوشەهر، چابەهار، کاسک، کونارەک، دوورگەی ئەبو موسا و بەندەر عەباسی کردە ئامانج. گوایە لە هێرشەکاندا تەقەمەنی بە ڕێنمایی وردی بەکارهێنراوە، کە سیستەمی بەرگری کەناراوەکانی ئێران و دامەزراوە مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران و تواناکانی دەریایی کردۆتە ئامانج.
سێنتکۆم ئیدیعای کرد کە ئامانجی هێرشەکە لاوازکردنی زیاتری توانای ئێرانە بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە زیاتر لە ٥٠ هەزار سەربازی ئەمریکی لە ناوچەکە جێگیرکراون و هێزەکانی ئەمریکا "لە ئامادەباشیدان".
میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، لەکاتی هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکادا دەنگی تەقینەوە لە بەندەر عەباس و لە دوورگەکانی قەشم و کیش کە دەکەونە دەوروبەری گەرووی هورمز بیستراوە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر ژمارەیەکی زۆر لە شار و شارۆچکە و کەمپی پەنابەران لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو. لە کاتی هەڵمەتەکاندا ماڵەکان پشکنران و زۆرێک لە فەلەستینیەکان بە دیل گیران.
سوپای پاسداران کە بە مووشەکی بالیستیک بنکەی ئاسمانی ئەمریکی لە ئوردنی کردە ئامانج بە گەلی ئوردن ڕایگەیاند، "ئێمە هیچ دوژمنیێکمان لەگەڵ ئەو وڵاتە نییە؛ بەپێچوانە ئێمە ئێوە و گەلە ئازیزەکەمان خۆشدەوێت. ئێوە زیاتر لە هەر نەتەوەیەکی دیکە لە ئێش و ئازاری گەلی فەلەستینی تێدەگەن."
فەلەستینییەکان لە بەرامبەر هەڵمەتی دانیشتوانی سەهیۆنی بۆ سەر شارۆچکەی کفر حەریت لە ناوچەی سەلفیت لە کەناری ڕۆژئاوا ناڕەزایەتییان دەربڕی و هەوڵیان دا پێش بە هێرشەکە بگرن. دوو دانیشتووی داگیرکەر لە کاتی شەڕ و پێکدادانەکاندا بەهۆی فڕێدانی بەرد بریندار بوون و چارەسەری پزیشکییان بۆ دەکرێت.
شەهید ڕافیع سەلامە لە کەمپی خان یونس لە باشووری کەرتی غەززە لەدایک بوو و لە خێزانێکی تێکۆشەردا گەورە بوو کە ژمارەیەک لە ئەندامەکانی، لەوانە دایکی، شەهید بوون. دایکی لە کاتی هێرشی سەربازانی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر ماڵی خێزانەکەی شەهید بوو.