ژمارەی شەهیدەکان لە غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٢٣٣ کەس
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٢٣٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٧٠٧ کەس.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ دەستی بە هێرشی توند بۆ سەر کەرتی غەززە کرد و لە کاتی هێرشەکاندا مەدەنییەکانی کردە ئامانج.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا دەیان هەزار کەس شەهید بوون و سەدان هەزار کەسیش بریندار بوون.
لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥ ئاگربەست ڕاگەیەندرا بەڵام سوپای داگیرکەر بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست و لە ئەنجامی هێرشەکاندا فەلەستینییەکان شەهید دەبن.
هەروەها هێشتا دەیان هەزار کەس بێ سەروشوێنن کە هەنێکیان لە لایەن سوپای داگیرکەر دەستبەسەر کراون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش لە ژێر باڵەخانەڕوخاوەکاندا گیریان خورادووە.
بە پێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین، لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا تەرمی ٢ شەهید گواسترانەوە نەخۆشخانە و ٢١ کەسیش بریندار بوون.
بەم شێوەیە ژمارەی شەهیدەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە گەشتە ٧٣ هەزار و ٢٣٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٧٠٧ کەس.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەگەری سەپاندنی گەماڕۆی نوێ لە لایەن ئەمریکا بۆ سەر رووسیا و گرژی لە گەرووی هورمز بووە هۆی بەرزبوونەوەی نڕخی نەوت.
نووسینگەی مەحمود ئەحمەدی نژاد، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران بە توندی ئیدیعای ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ڕەتکردەوە کە لە ژێر "دەستبەسەری ماڵەوەدایە".
هێزەکانی رژێمی سەهیۆنی هەڵکوتانە سەر ژمارەیەکی زۆر لە شار و شارۆچکە و کەمپی پەنابەران لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو. لە کاتی هەڵمەتەکاندا ماڵەکان پشکنران و زۆرێک لە فەلەستینیەکان بە دیل گیران.