درۆی ئاگربەست لە غەززە: ١٠ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان بەڕێوبەری پۆلیسی جیبالیا بوو
لە ئەنجامی هێرشی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە لانیکەم ١٠ کەس شەهید بوون کە یەکێکیان بەڕێوبەری پۆلیسی جیبالیا بوو.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە پێشێلکردنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی کۆتاییدا رژێمی داگیرکەر لانیکەم ١٠ کەس شەهید بوون. بە پێی ڕاگەیەندراوی نەخۆشخانەکان، یەکێک لە شەهیدەکان منداڵ و یەکێکیان ئافرەتە و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی ناوخۆیی غەززە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرش سەر بنکەی پۆلیس لە کەمپی پەنابەرانی جیبالیا بەڕێوبەری پۆلیس و ژمارەیەکی زۆر پۆلیس شەهید بوون.
لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر خێمەی ئاوارەکانی فەلەستینی لە خان یونس حوسام ئەلشافی تەمەن ٣٦ ساڵە شەهید بوو و ژمارەیەکی زۆر منداڵ و ئافرەتیش بریندار بوون.
منداڵێک بە ناوی موعتەز ئەبو شەعر کە پێشتر لە ئەنجامی تەقەی داگیرکەران لە ناوچەی مەواسی بریندار بوبوو شەهید بووە.
سەرچاوەکانی نەخۆشخانەی نەسڕ ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر کەمپی قادسیە لە ڕۆژئاوای خان یونس باسم مەسعود ئەرمیلات شەهید بووە.
سوپای داگیرکەر ئیدعای کرد کە ڕۆژی دووشەممە ئوسامە نەعیم فەرماندەی یەکەیەکی هێزی دەریایی حەماس لە شاری غەززە کردووە ئامانج.
سوپای داگیرکەر هەروەها ئیدعای کرد کە لە ئەنجامی هێرشێکی دیکە بۆ سەر باکووری غەززە ٣ شەڕڤانی فەلەستینی شەهید بوونەتە کە ئامادەکارییان بۆ هێرش دژی سەربازەکانی داگیرکەر دەکرد.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣یەوە بەردەوامە لە هێرش سەر کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیاتر لە ٧٣ هەزار کەس شەهید بوونەتە و نزیکەی ١٧٥ هەزار کەسیش بریندار بوونەتە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەناڵی ٧ی رژێمی سەهیۆنی ڕاپۆرتی دا کە کابینەی ئەم رژێمە و ئەنجوومەنی کۆمەڵگە نیشتەجێبووەکانی باکووری کەناری ڕۆژئاوا لەسەر دروستکردنی ١٢ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە کۆمەڵگە نیشتەجێبووە جیاوازەکانی ئەم ناوچەیە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.
ئەگەری سەپاندنی گەماڕۆی نوێ لە لایەن ئەمریکا بۆ سەر رووسیا و گرژی لە گەرووی هورمز بووە هۆی بەرزبوونەوەی نڕخی نەوت.
نووسینگەی مەحمود ئەحمەدی نژاد، سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران بە توندی ئیدیعای ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ڕەتکردەوە کە لە ژێر "دەستبەسەری ماڵەوەدایە".