لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەران بۆ سەر غەززە ٢ کەس شەهید بوون
لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە ٢ فەلەستینی شەهید بوون کە یەکێکیان ژن بوو.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشیان کردە سەر کەمپێکی نوێ لە ڕۆژئاوای کەمپی نوسەیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە و لە ئەنجامی هێرشەکەدا سلێمان ئیبراهیم فرج الله شەهید بوو.
هێرشێکی دیکە بۆ سەر خان یونس ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژنێکی ٤٩ ساڵە بەناوی ئەمانی ئیبراهیم ئەبو جەزەر شەهید بوو.
بەم شێوەیە لە ٢٤ کاتژمێری کۆتاییدا لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٤ کەس شەهید بوون و ٢٨ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
بەریتانیا بە فەرمی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران و گروپێکی دیکەی پەیوەندیدار بە ئێران بە ناوی بزووتنەوەی ڕاستی ئیسلامی وەک هەڕەشەی ئاسایشی نەتەوەیی دیاری کرد و بەشێوەیەکی کاریگەر هەرچەشنە پاڵپشتییەک کە پێیان بدرێت قەدەغە کرد.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی نەسر-٢ بنکەی ئەلتەنفی ئەمریکایان لە سوریا کردووەتە ئامانج و ژمارەیەکی زۆر سەربازی ئەمریکی کوژراون.
وەزارەتی تەندرووستی ئێران ڕایگەیاند کە لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا ٣٨ کەس کوژراون کە ژن و منداڵیان تێدایە و زیاتر لە ٤٠٠ کەسیش بریندار بوون.