بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن گەمارۆی دەریایی لەدژی سعوودیە دەستپێکرد
بزووتنەوەی انصارالله ڕایگەیاند، دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی گەمارۆی دەریایی لە دژی سعوودیە.
بزووتنەوەی انصارالله-ی یەمەن ڕایگەیاند کە دەستیان کردووە بە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی دژی سعوودیە. ئەم ڕاگەیاندنە نیگەرانی جددی سەبارەت بە ئاسایشی بازرگانی دەریایی لە ناوچەکەدا دروست کردووە. ڕاگەیاندنی گەمارۆی بزووتنەوەی انصارالله بۆ سەر بەندەرەکانی کەنارەکانی دەریای سوور کاردانەوەی بەرفراوانی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا بەدوای خۆیدا هێناوە.
لە کاتێکدا سعودیە تا ئێستا لێدوانێکی فەرمی نەداوە، بەڵام سەرچاوە دیپلۆماسییەکان پێیان وایە ئەو هەنگاوەی انصارالله گرژییەکانی ناوچەکە زیاتر پەرە پێدەدەن.
هەروەها بڕیاری گەمارۆدانی هێزی دەریایی کاریگەری نەرێنی لەسەر نرخی نەوت و غازی سروشتی هەبووە. لەگەڵ زیادبوونی نادڵنیایی لە بازاڕەکانی وزەدا، شارەزایان هۆشداری دەدەن لەوەی کە گرژیی ناوچەکە دەتوانێت کاردانەوەی جددی لەسەر ئابووری جیهانی هەبێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی دوو بوومەلەرزەی ڤەنزوێلا گیانیان لەدەستداوە گەشتە ٥ هەزار و ٢٧٨ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٦ هەزار و ٧٤٠ کەس.
لە شاری بەندەر عەباس سەر بە پارێزگای هورمزگان لە ئێران بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکدا ٦ کەس گیانیان لەدەستدا.
باران بارین و لافاوێکی بەخوڕ لە ناوچەی نورستان لە ئەفغانستان بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٢٠ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ٨٠ کەس و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بێسەروشوێن بوون.