لە ئەفغانستان لافاو هەڵسا: ژمارەیەکی زۆر کەس گیانیان لەدەستدا
لە پارێزگای نورستانی ئەفغانستان، بارانبارینی بەخوڕ بووەتە هۆی هەڵسانی لافاوێکی بەرفراوان و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسانی بێسەروشوێن بوون.
بەرپرسانی خۆجێیی شاری نورستان بە میدیا خۆجێییەکانیان ڕاگەیاندووە، لافاو بووەتە هۆی وێرانکردنی زۆرێک لە باڵەخانەکانی شاری پەرون.
تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێکی یەکلاکەرەوە لەبارەی زیانەکانی گیانی و زیانی ماددی بەهۆی لافاوەکەوە نییە.
دەسەڵاتدارانی خۆجێیی نورستان دەڵێن، لافاوەکە بینا و هۆتێلی شارەوانی و پارک و پردەکان و فەرمانگەکانی تۆڕی پەیوەندییەکان و ژمارەیەکی زۆر لە هۆتێل و دامەزراوە جۆراوجۆرەکان و چەندین خانووی بە تەواوی وێران کردووە یان زیانیان پێگەیاندووە.
زێبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی ئیمارەتی ئیسلامی ئەفغانستان سەبارەت بە کارەساتی لافاو ڕایگەیاند، "بەداخەوە کە زانیمان لافاوەکەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە پارێزگای نورستان بووەتە هۆی لەدەستدانی گیان و ماڵی، دوعای بەهەشت بۆ ئەو کەسانە دەکەین کە گیانیان لەدەستداوە و بۆ زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان. دامەزراوەکانی سەر بە ئیمارەت بە تەواوی کۆبوونەتەوە بۆ ڕزگارکردنی ژیان و ماڵی ئەو خەڵکەی کە ماونەتەوە، و ان شاء اللە هاوکارییەکی تەواو پێشکەش دەکرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڕێکخراوی پەروەردەیی، زانستی و ڕۆشنبیریی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ) شارۆچکەی سەبەستیە کە دەکەوێتە باکووری شاری نابلوس لە فەلەستین، خستە لیستی میراتی جیهانی خۆیەوە. ئەم بڕیارە لە کۆبوونەوەی لیژنەی میراتی جیهانیدا دراوە کە لە شاری بوسان لە کۆریای باشوور بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی توند لە سەر ڕێگای دیمەشق-دەیرەزوور ٣٥ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٠ کەسیش بریندار بوون.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە یەکەم سەردانیدا بۆ سوریا نزیکەی ٢ ساڵ دوای ڕووخانی رژێمی بەشار ئەسەد، داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد پشتیوانی گەلی سوریا بکەن.
یانەی زیندانیانی فەلەستین ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٣ هەزار و ٦٠٠ فەلەستینی لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو بە دیل گیراون و هەزاران کەسی دیکەش لەو مەیدانەدا لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراوە.