هێزە داگیرکەران هێرشیان کردە سەر کەناری ڕۆژئاوا و ٤٠ فەلەستینییان دەستبەسەر کرد
سەهیۆنییەکانی داگیرکەر لە هەڵمەتەکانیاندا بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو و قودس، نزیکەی ٤٠ فەلەستینییان دەستبەسەر کردووە کە لە نێویاندا ژن و زیندانییە ئازادکراوەکان و کرێکارانی کەرتی غەززەیە.
سەهیۆنییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یەک کاتدا هێرشیان کردە سەر ژمارەیەکی زۆر لە شارەکانی کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو و قودس.
هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر ماڵەکان لە جەنین، توباس، تولکەرم، قەلقیلیە، بەیت لەحم، ئەلخەلیل و قودس و نزیکەی ٤٠ فەلەستینییان دەستبەسەرکرد، لەنێویاندا ژن، زیندانییە فەلەستینییە ئازادکراوەکان و کرێکارانی کەرتی غەززە.
لە شاری قەلقیلیە، دەوترێت هێزە داگیرکەرەکان هەڵیانکوتایە سەر کۆشکێکی کشتوکاڵی و ١٥ کرێکاری خەڵکی کەرتی غەززەیان لێداوە و دەستبەسەریان کردووە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی زیندانیانی فەلەستین ڕایگەیاندووە کە ئەو دەستبەسەرکردنانەی کە ڕۆژانە لە لایەن هێزە داگیرکەرەکانەوە لە سەرانسەری کەناری ڕۆژئاوا ئەنجام دەدرێن، بەشێکە لە سیاسەتی سەرکوتکردنیان.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو هەڵمەتانە بەندکراوان و ژن و گەنجە ئازادکراوەکانی فەلەستینییان کردووەتە ئامانج و گەڕان و وێرانکردنی ماڵەکان و هێرشکردنە سەر خەڵکی مەدەنی و دەستبەسەرکردنی کرێکارانی کەرتی غەززەی تێدابووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
رژێمی داگیرکەر پێنج ماڵی فەلەستینی لە شارۆچکەکانی نەهالین و زاتەرا لە نزیک بەیت لەحم لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو بە بیانووی "بێ مۆڵەت" ڕووخاند.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە لە کەرتی غەززە گەشتە ٧٣ هەزار و ٣٠٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٧٣ هەزار و ٩١٨ کەس.
داگیرکەرانی سەهیۆنی، لە درێژەدان بە پێشێلکارییەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو، بڕیاریان داوە نزیکەی ٥ هەزار و ٣٠٠ دۆنم زەوی لە ناوچەی جەبا لە باکووری ناوچەکە دەست بەسەردا بگرن.